پێشەوا قازی محەمەد

IMG_20251213_213437_691
previous arrow
next arrow

Biography of Peshawa Qazi Muhammad

لە ڕۆژی ١١ی بانەمەڕی ساڵی ١٢٧٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ١ی مەی ساڵی ١٩٠٠ی زایینی لە شاری مەهاباد کوڕێک لە دایک بوو کە ناویان نا محەمەد. باوکی محەمەد ناوی قازی عەلی و دایکی گەوهەرتاج خانم کچی شێر بەگ بوو. قازی عەلی لە بنەماڵەی دێرین و ناسراوی قازییەکانی مەهاباد، کوڕی میرزا قاسم بوو. گەوهەرتاج خانمی دایکی، کچی ئاغا شێربەگ سەرۆکی عەشیرەی فەیزوڵابەگی کە یەکێک لە عەشیرە کۆن و خاوەن دەسەڵاتەکانی کوردستان ئەژمار دەکران و ڕەچەڵەکیان دەگەڕاووە سەر بنەماڵەی ئەیوبییەکان بوو.
قازی عەلی و گەوهەرتاج خانم، جگە لە محەمەد خاوەنی کوڕێکی تر بە ناوی ئەبولقاسم ناسراو بە سەدر و سێ کچ بە ناوەکانی خەجیج خانم، ئامینە خانم و فاتمە خانم بوون.
[محەمەد ئێستا مناڵ بوو کە دایکی کۆچی دوایی دەکا و هاوسەری دووەمی قازی عەلی واتە زیبا خانم ڕۆڵی دایکێکی مێهرەبان بۆ محەمەد و براکەی و خوشکەکانی دەگێڕێ.](1)ئەو بنەماڵەیە بۆ چەندین سەدە وەک نوێنگەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا ناوبانگیان هەبوو و هەموو کات پاڵپشت و پەنای هەژاران و لێقەوماوان بوون.
محەمەد هەر لە مناڵییەوە سیمایەکی جیاوازی هەبوو، [قازی عەلی موریدێکی بڕواداری شێخی بورهان بوو، جارێک کە دەچێ بۆ زیارەتی شێخ، محەمەدی ٦ ساڵە لەگەڵ خۆی دەبا. شێخی بورهان سەرەڕای ئەوەی پیاوێکی زۆر بەڕێز بوو بەڵام لەبەر کەس هەڵنەدەستا، کاتێک سڵاوی قازی عەلی دەبیستێ و چاوی پێیان دەکەوێ، یەکسەر هەڵدەستێتە سەر پێ و بەخێرهاتنیان دەکا، قازی عەلی دەڵێ قوربان جەنابت بۆ هەڵدەستی تکایە دانیشەوە، شێخ دەڵێ: لەبەر تۆ هەڵنەستاوم، لەبەر ئەو کوڕە هەستاوم، ئەو کوڕە دەبێتە پیاوێکی یەکجار گەورە و بە وەج کە ناوبانگی هەموو دونیا دادەگرێ.](2)
محەمەد لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە لای باوکی دەست بە خوێندن دەکا و دواتر لە مزگەوتی سوور کە ئەوکات ڕۆڵی زانستگەی ئایینی هەبووە درێژەی بە خوێندن داوە. پاشان لە مزگەوتەکانی شار وەک مزگەوتی ڕوستەم بەگ، مزگەوتی هەباس ئاغا و مزگەوتی قازی دەبێ بە فەقێ و لە خوێندن بەردەوام دەبێ.
بە هۆی لێهاتوویی لە کار و باری بەڕێوەبەرایەتی کە سروشت پێی بەخشیبوو، دەبێتە سەرۆکی دووسەد فەقێ کە لەو مزگەوتانە دەیانخوێند، بەرنامەی حەفتانەی بۆ دادەڕشتن و کات و ساتەکانی بە خوێندن، وەرزش، گەڕان، باس و خواسی سیاسی و وتووێژ لەسەر ژیانی کۆمەڵگە پڕ دەکردنەوە. لەم کۆڕ و کۆبوونەوانەدا بوو کە شێعرێنی لەگەڵ فەقێکان دەکرد و تەنیا بە شێعری کوردی مامۆستایان وەک وەفایی، نالی و حاجی قادری کۆیی وڵامی دەدانەوە.
محەمەدی گەنج و شەیدای فێربوون و زانست، تینوێتی دەروونی تەنیا بە کەندوکۆش لەسەر زانستی ئایینی تێراو نەدەبوو و لە لای هەر کەس و هەر شوێنێک هەستی بە فێربوونی بابەتێکی نوێ کردبا بێ لەدەستدانی کات ڕووی تێدەکرد. هەر بەو پێیەش جگە لە مامۆستای مزگەوتەکان، لە لای سەیفولقوزاتی مامی و مەلا حوسێن مەجدی کە هەر دووکیان زانا و بلیمەتی سەردەمی خۆیان بوون دەیخوێند. [قازی شانازی بەوە دەکرد خوێندکاری “ئەحمەدی فەوزی” (مەلا ئەحمەدی فەقێ عەلی) بووە کە بڕوایەکی پتەوی بە کوردایەتی هەبوو.](3)
هاوکات لەگەڵ خوێندن لە بواری زانستی ئایینی و زانستەکانی هاوچەرخ، هۆگرییەکی زۆری بۆ فێربوونی زمانە دەرەکییەکان هەبوو و هەوڵی دەدا زمانە جیهانییەکان فێر ببێ. لە سەردەمێکدا کە ئامێر و کەرەسەی خوێندن و پەیوەندی گرتن بە دونیای دەرەوە یەکجار لاواز بوو و تەنیا گۆڤار و ڕۆژنامە ئەویش زۆر بە دەگمەن دەست دەکەوت، هەوڵی دەدا سەرچاوەگەلی جیاواز وەدەست بهێنێ و کەڵکیان لێ وەربگرێ. بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیسی لە لای میسیۆنێرە ئامریکاییەکان وەک دوکتور شالک، میستەر میلێر، میس کوتات و میس داڵ دەرسی خوێند. لە سەردەمی هاتنی ڕووسەکان بۆ ئێران (١٩١٧_١٩١٥) زمانی ڕووسی لە لای پیاوێک بە ناوی میرزا ئیمساعیل کە وەرگێڕی ڕووسەکان بوو فێر بوو. ئەسەدۆف (لێپرسراوی ڕووسەکان لە مەهاباد) دەڵێ: قازی زۆر بە ڕەوانی و کراوەیی بە ڕووسی قسەی دەکرد. هەروەها لە لای عەبدولڕەحمان گیوی موکریانی هەوڵی فێربوونی زمانی فەڕەنسی دا. جگە لەم هەوڵ و ماندوو بوونە بەردەوامانە بەسەر زمانەکانی فارسی، عەرەبی، تورکی، ئازەری و زمانی نێو نەتەوەیی سپڕانتۆ زاڵ بووە.

بە هۆی لێهاتوویی و زانستێکی زۆر کە لە سەرەتای گەنجێتی لە لای محەمەد کەڵەکە ببوو و لە زانستی ئایینیشدا بە ئاستێکی بەرز گەیشتبوو، چەندین ئەرکی گرینگی خرایە سەر شان. ساڵی ١٣٠٥ی هەتاوی بوو بە بەرپرسی ئیدارەی مەعاریفی مەهاباد و یەکەم خوێندنگەی کوڕان واتە “قوتابخانەی سەعادەت” کە پێشتر لە ساڵی ١٢٩٥ی هەتاوی بە دەستی سەیفولقوزات داندرابوو پەرەی پێدا و یەکەم خوێندنگەی کچان بە ناوی “پێرماس”ی دامەزراند. جگە لە ئیدارەی مەعاریف، بە سەرۆکی فەخری ناوەندی تەندرووستیی مەهاباد هەڵبژێردرا و یەکەم نەخۆشخانەی دەوڵەتی بە ناوی “شێر و خورشیدی سوور”ی لەو شارە کردەوە. بۆخۆی بەردەوام سەردانی قوتابخانەکان و نەخۆشخانەی دەکرد و چاودێری وردی لەسەر کار و خزمەتگوزاری ئەم شوێنانە هەبوو و کەموکوڕییەکانیانی بۆ جێبەجێ دەکردن. گرینگییەکی زۆری بە ڕۆژنامە و گۆڤار دەدا و بەردەوام ڕۆژنامەکانی وەک ئیتلاعات، شەفەقی سوور، گۆڤاری پەیمان، ڕۆژنامەی گەلاوێژ و زاری کرمانجی دەخوێندەوە و هاوکاری دارایی دەکردن.
هەر لەو سەروبەندەشدا ژیانی هاوبەشی لەگەڵ خاتوونێکی مەهابادی بە ناوی مینا خانم ئەسکەندەری (کاکاغازادە) پێک دێنێ کە بەرهەمی ئەو ژیانە هاوبەشە کوڕێک و حەوت کچ بە ناوەکانی: عەلی (کوڕی ڕەش)، عیسمەت، عیفەت، زەینەب (مونیرە)، فەوزیە، کۆ (سوهەیل)، گەلاوێژ (پەروین) و مریەم بوو. قازی محەمەد هاوسەرێکی وەفادار و باوکێکی دڵسۆز بوو.
جگە لە خوێندن و فێربوونی زانست و زمان، هۆگرییەکی زۆری بە وەرزش و ڕاهێنانی لەش و تەندروستی هەبوو. ئەوەش دەگەڕاوە سەر هزری نوێخوازی و بەڕۆژبوونی ئەو بلیمەتە. لە نیشانەشکێنی و سوارچاکی و مەلەوانیدا زۆر بە توانا بوو، وەک لە چۆمی مەهاباد گۆمێکی قوڵ و بەرفراوان هەبوو کە بە هۆی ئەوەی قازی محەمەد زۆربەی ڕۆژان مەلەی تێدا دەکرد تا ئێستاش هەر بە گۆمی قازی ناو دەبردرێ. پێش تاوهەڵات و دوای نوێژی بەیانی لە نەخۆشخانەی شێر و خورشید ڕا تا گۆمی قازی ڕای دەکرد و لەوێ مەلەی دەکرد ئینجا دەهاتەوە تا بە کاری ڕۆژانەی ڕابگا. هەروەها لە بواری ئەسپسواری و ئەنگێوەییدا کوتراوە: [سەرەڕای ئەوەی زینی ئەسپەکەی بڕێک شڕ و کۆن بوو بەڵام ئەسپی تاو دەدا و زۆر خێرا لێی دەخوڕی. بە تفەنگی بڕنۆ چاکی دەنگاوت و نیشانەی لە هەتەری چاودا بە وردی دەپێکا.](4)
پەیوەندییەکی گەرموگوڕی لەگەڵ جەنابی ئەبولحەسەن سەیفی قازی ناسراو بە سەیفولقوزات کە مامی بوو هەبوو. [ پێشەوا ئەو جیهانبینی و بیرۆکانەی کە کەسایەتی ئەویان گەیاندە لوتکە لە مەکتەبی مامییەوە سەرچاوەی گرتووە.](5) دوای کۆچی دوایی باوکی واتە قازی عەلی، ئەرکی دادوەری و پێڕاگەیشتن بە کێشە و ناکۆکی خەڵکی ناوچە کەوتە سەر شانی و لەو کاتەوە بوو کە نازناوی قازی محەمەدی بەسەردا بڕا. لە کاری دادوەریشدا وەک کارەکانی تری وردبین و سەرکەوتوو بوو.
قازی محەمەد لە وتارخوێنی و قسە کردندا شارەزاییەکی تایبەتی هەبوو. [قازی محەمەد تەنیا بە چەند ڕستە دەیتوانی سرنجی هەموو بیسەران بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و کاریگەرییان لەسەر دابنێ.](6)
بەڵام گرینگترین ڕەهەندی کەسایەتی قازی محەمەد ڕوانگەی سیاسی ئەو سەبارەت بە نەتەوەکەی و هەوڵدان بۆ دەرباز کردنیان لە کێشەی ژێر دەستەیی بوو. ئەم ڕەهەندەی قازی محەمەد تا ڕادەیەک زاڵ و حاشاهەڵنەگرە کە ڕەهەندەکانی تری ژیانی تا ڕادەیەک پەڕاوێز خستووە. لە سەرەتای لاوەتییەوە بە خوێندنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبە دەرەکییەکان، لەگەڵ سیاسەتی جیهانی و شێوازی ژیان و پێشکەوتنی پیشەسازی و چەمکە مۆدرێنەکان ئاشنایی تەواوی پەیدا کرد و وزەی خۆی بۆ گەیشتنی نەتەوەکەی بە ژیانێکی سەردەمیانە و ئازاد کۆ کردەوە و خستییە گەڕ. لەوە گەیشتبوو بۆ تێپەڕاندنی قۆناخەکانی خەبات پێویستی بە ئامرازی تایبەت هەیە، باشترین ئامرازی سیاسیش حیزبە، هەر بۆیە حیزبێکی نوێ و سەردەمیانەی بە ناوی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان لە سەر بنەمای ڕێکخراوەی کۆمەڵەی ژێ کاف کە بۆخۆشی تێیدا ئەندامی باڵا بوو دامەزراند، پاش دامەزراندنی حیزبی دیمۆکڕات و ئاشکرا کردنی بیرۆکەی خۆی بۆ پێکهێنانی نیشتمانێکی ئازاد و سەربەرز بۆ کورد، دەستی کرد بە هاتووچۆی سیاسی لە نێوان مەهاباد وەک ناوەندی سیاسی کورد بۆ تاران و یەکێتی سۆڤیەت (باکۆ) و لێک کۆ کردنەوەی هێزی عەشیرە و عێلە گەورە و بچووکەکانی کوردستان و خەڵکی ئاسایی و بازاڕ و وەرزێڕ و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی بۆ ئەو مەبەستە هێنا مەیدان. ئەوە لە سەردەمێکدا ئەو کارە گرینگ و ئەستەمەی دەست پێکردووە کە کوردستان خاوەنی کەمترین ڕێژەی خوێندەوارییە و لە بواری ئابووریش جگە لە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و تووتنکاری و بڕێکی کەم گومرک سەرچاوەیەکی تر بەدی ناکرێ.

بە تاووتوێ کردنی ئەو بنەمایانەی بۆ دامەزراندنی حکومەت پێویست بوو و بە پاڵپشتی خەڵکی کوردستان بە تایبەت ناوچەی موکریان، ڕۆژی ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە چوارچرای مەهاباد حکومەتی سەربەخۆی کوردستانی ڕاگەیاند و لەو ڕۆژە بەدواوە نازناوی پێشەوای بەسەردا بڕا و تا ئێستاش ئەو نازناوە وەک هێمای ڕزگاری و سەربەستی نەتەوەی کورد ماوەتەوە.
جەنابی پێشەوا بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری حوکمڕانی و خزمەتگوزاری بە خەڵک، لێژنەی وەزیرانی پێکهێنا و لە خەڵکی شار و ناوچەکە وەزیر و سەرپەرشت و کاربەدەستی فەرمانگە و ئیدارەکانی هەڵبژارد و خوێندن و نووسینی زمانی کوردی لە خوێندنگەکان کردە زمانی سەرەکی. ئەو بابەتە تەنیا قوتابخانەکانی نەگرتەوە و زمانی فەرمی کوردستان بوو بە کوردی و نامە و نووسراوە و ڕۆژنامە و گۆڤار بە کوردی دەنووسران و چاپ و بڵاو دەکرانەوە. دامەزراندنی چاپخانە، پێکهێنانی شانۆ، چاپی کتێبی ڕۆمان و شێعری کوردی، کۆڕ و کۆبوونەوەی فەرهەنگی و چەندین چالاکی تری لەم شێوەیە بەشێک لە دەستکەوتی فەرهەنگی سەردەمی کۆماری کوردستان لە ژێر چاودێری و دەسەڵاتی پێشەوا بوون. داهێنانی ناوی پێشمەرگە، دانانی ئاڵای کوردستان وەک هێمای نەتەوەیی، پێکهێنانی سپای میللی کوردستان، دانانی سروودی ئەی ڕەقیب وەک سروودی نەتەوەیی، هێنانە ئاراوەی نەخشەی کوردستانی گەورە و ….. بەشێک لە بەرهەمە سیاسییەکانی ئەو سەردەمن کە تا ئێستاش بنەمای خەباتی کوردیان لە سەر دامەزراوە.
بەداخەوە بە هۆی سیاسەتی چەوتی نێودەوڵەتی و نەبوونی پشتیوانیی دەرەکی و دڕندەیی و گوێنەدانی حکومەتی ناوەندی بە خواست و ویستی نەتەوە ژێردەستەکان، وای کرد کە کۆماری کوردستان دوای ١١ مانگ و ٢٠ ڕۆژ هەرەس بێنێ و پێشەوا قازی محەمەد، محەمەد حوسێن خان سەیف قازی و ئەبولقاسم سەدر قازی و دەیان کەسی تر لەکاربەدەستانی کۆمار دەستبەسەر بکرێن. دوای ٣ مانگ دادگایی نادادپەروەرانە و یەکلایەنە، بڕیاری سێدارە بۆ قازییەکان دەرچوو.
لە شەوی دەی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی لە چوارچرای مەهاباد بڕیاری سێدارەی جەنابی قازی محەمەد، محەمەد حوسێن خان سەیف قازی و ئەبولقاسم سەدری قازی بەڕێوە چوو و داخ و کەسەری لە دەستدانی ئەو سێ شەهیدە تاهەتایە لە دڵی نەتەوەی کورد ساڕێژ نابێ. هەمان ڕۆژ پەیکەری پاکی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کورد لە داوێنی شاخی داشامەجید کە گۆڕستانی ئەو کاتی شار بوو بە خاک ئەسپێردران.
سەرچاوەکان:
(1) ئەحمەد قازی ، نووسەر و وەرگێڕ
(2) ڕەحمان قازی ، کتێبی ڕۆژگاری ون بوو
(3) دوکتور عیزەدین مستەفا ، نووسەر و توێژەر
(4) حاجی عەبدوڵا قازی ، کتێبی وڵاتی من
(5) دوکتور سەعد قازی ، مامۆستای زانکۆ
(6) تۆماس ئیگێلتۆن [Thomas Eagleton] ، نووسەر و توێژەر
(7) پێویست بە ئاماژەیە سەرچاوەی بەشێک لەم زانیاریانە لە توێژینەوەکانی کاک قاسم قازی نووسەر و توێژەری ناوداری کورد وەرگیراون .

وه‌سێه‌تنامه‌ی پێشه‌وا به‌ شێعر،،،خاڵه‌ قازی
له دوایین سات و كاتی ژیانم
وه سیه تێ ده كه م بۆ نیشتمانم
بۆ نه وه كانی داهاتوی خاكم
بۆ گه لی ساده و بی فێڵ و پاكم
بۆ براكان و بۆ خوشكه كانم
بۆ خه ڵكی شار و گشت گونده كانم
بۆ ئه و كەسانه ی له دوای ئێمه دێن
ده كه ونه داوی دوژمنی دڵ خوێن
بۆ لاوه كان و گه نجانی به هه ست
بۆ قه ومی كوردی بێ په ناو بن ده ست
ئامۆژگاری بێ له لای منه وه
نه كه ن نیشتمان له بیر به رنه وه
بۆ خاتری خوا یه كتر مه كوژن
خوێنی هاوخوێنی خۆتان مه رێژن
یه كبگرن گشتو پێكه وه هه ستن
له پشتی یه كتر قایم راوستن
برا گه ر له پشت برا وه ستا بێ
مه گه ر به ڵایه ك له لای خوا بێ
به نرخێكی كه م خۆتان مه فرۆشن
له رێی رزگاری وا تێبكۆشن
دوژمنانتان،بۆ قازانجی خۆ
ئێوه یان ده وێ به فێڵ و درۆ
پاشان كه كاریان ته واو بو پێتان
وه لاتان ده نێن،لێژ ده بێ جێتان

دوژمنانی كورد زۆر و زۆردارن
گه لێك بێ ویژدان،گه لێك بێعارن
گشتی خوێن خۆر و خوێن رێژ و په ستن
به خوێنی ئێوه سه رخۆش و مه ستن
رازی سه ركه وتنی هه ر نه ته وه یه ك
پاڵ وه یه كدانه،گشتی بونه یه ك
ره مزی سه ركه وتن،پێكه وه بونه
لێكبڵاوبونتان،نوخته ی نه بونه
هه ر نه ته وه یه ك كاتێ ئازاده
كاتێ دڵخۆش و به كه یف و شاده
كه وا پێكه وه رو له خه بات كه ن
داوای رزگاری زێد و وڵات كه ن
ئه و نه ته وانه ی یه كیان نه گرتۆ
ژێر ده ست ماونه وه و سه روه ریان مردۆ
ئێوه ش گه لی كورد هیچێكتان كه م نێ
له و نه ته وانه ی سه ریان به خه م نێ
به پێچه وانه ی گه لانی دیكه
زۆر شتو هه یه كه زۆر به كه ڵكه
ئێوه ئازان و خاوه ن پیاوه تین
خاوه ن غیره ت و هه م مه ردایه تین
ته نیا یه كگرتن به و دێوه وه ستا
بۆو میله تانه ی رزگارن ئێستا
ئێوه ش زنجیری دیلی بپسێنن
به ندی كۆیله تی له مل ده ر ێنن

ئیره یی مه به ن به بونی یه كتر
له یه كتر مه بن به ئاسن و ئاگر
خه یانه ت مه كه ن به خاكی خۆتان
به كه س و كار و به خه ڵكی خۆتان
فریوی دوژمن مه خۆن به به ڵێن
هه موتان ئه وه ی به یه كتر بڵێن
دوژمنی ئێمه گه لێك زۆرداره
قاتڵی گه لی كوردی هه ژاره
برواننه مێژو،ههتاكو ئه ورۆ
دوژمن به هه زار فێڵ و به ده هۆ
رێبه رانی مه ی به حیله كوشتۆ
له جه وهه رئاغا وسمایلی سمكۆ
تا گه وره پیاوی شۆرشی مه نگوڕ
ئه و قاره مانه ،هه مزئاغای مه شهور
ده یان سه رۆ ك و قاره مانی دی
له مێژوی مه دا وا ده كرێن به دی
گشتی ئه وانه به سوێندی دوژمن
شه هید كراون له سوچ و قوژبن
ئه وان باوه ریان به سوێند و خوا نێ
پیاوه تی له لای ئه وان ره وا نێ
له رێگه ی خوا یه كتر به ر مه ده ن
بستێ له خاكو به دوژمن مه ده ن
سه نگه ر چۆڵ مه كه ن،پشتی یه ك بگرن
خۆتان خۆش بوێ و بۆ یه كتر بمرن

ئه گه ر دوژمنان هه نگونو ده نێ
زه هری تێدایه ،ده ستی مه كه نێ
ئه گه ر فریوی داگیركه ر نه خۆن
زۆر هاسان به ره و رزگاری ده رۆن
له دوایین چركه ساتی ژیانم
ئه وا وه سیه ته بۆ نیشتمانم
شاهیدی منیش ته نیا خودایه
كه عیشقی ئێوه م وا له دڵدایه
له ڕێی رزگاری و به ختیاریتان
بۆ سه ربه ستی و بۆ رزگاریتان
دریغیم نه كرد به گیان و به ماڵ
بۆ گه لم كاتم نه كردۆ به تاڵ
له هیچ هه وڵێكدا كۆتاییم نه كرد
ئیشی دژ به گه ل ،ریسواییم نه كرد
راوستام له سه ر سوێند و په یمانم
كه وه فادار بم به نیشتمانم
حه ول و خه بات و تێكۆشانی من
ببو به ئه رك له سه ر شانی من
په یمانم دابو به جێو نه هێڵم
بژیم و بمرم بۆ قه وم و خێڵم
به عیشقی ئێوه له ناو جه رگه وه
سه ر به رز ده چم به ره و مه رگه وه
له لای دوژمنان كورد بون تاوانه
كوردێكی پاك بون چقلی چاوانه

شه ره ف و ماڵ و سه ر و گیانی مه
حه ڵاڵه له لای نه یارانی مه
كاتێ داگیر كه ر له مه یدانی شه ر
پێتان نه وێران،نه یانبرد زه فه ر
په نا ده به ن بۆ فێڵ و ته ڵه كه
له ناو مێشكیان دا سه د جۆر كه ڵه كه
ده وڵه تی تاران هه زار سوێندی خوارد
گه لێك به ڵێنی و وه عده ی درۆی نارد
به ڵام من زانیم گشتی درۆیه
دار نه ده قه ڵشی،هۆره له خۆیه
ئه و عه شیرانه ی فریو درابون
ده ست و پێوه ندی حه مه رزا بون
چرای كۆماریان وا كوژاندهوه
ئاگری دوژمنیان وا بوژانده وه
وه سیه تێ ده كه م گشتی بخوێنن
منداڵ به عیلم و مه كته ب راهێنن
كچ و كورانو فێری زانست بن
نه وه ك، له دوا رۆژ كۆیله و بن ده ست بن
ته نیا شتێكی له ناومان كه مه
مرۆڤی زانا و كه سی عالمه
له كاروانی مرۆڤایه تی
قافڵه به رنه پێش،به ئازایه تی
خوێندن و عیلم و زانستی ئێوه
ببێته چه كێك ،له ده ستی ئێوه

یه كێتی و عیلم بكه ن به پایه
دوژمن تێك ده شكێ،هه تا هه تایه
به مه رگی من و ئامۆزاكانم
هه رگیز مه ترسن،ئازیزه كانم
چون ده بێ زۆر كه س له دوای ئێمه دا
له رێی سه ربه ستی ببنه گیان فیدا
داری ئازادی به خوێن ئاو نه درێ
به ری ناهێنێ،لك و پۆی ده مرێ
له دوای ئێمه دا ئه من دڵنیام
گه لێك قاره مان ده كه ونه رێگام
به لام چون پاكن ،فریویان ده ده ن
به درۆ و ده هۆ له ناویان ده به ن
جا پێتان ده لێم بۆ داهاتۆكان
ده رسی عیبره ت بێ مه رگی قازێیه كان
بۆ خه باتگێران،بۆ شۆرش وانان
بۆ پیره كان و بۆ گشت جه وانان
وه سیه تێ ده كه م هه ر بۆ گشتتان
بۆ دلسۆزانی خاكی نیشتمان
له خوا داوا كه ن ،سه ر به ست و شاد بن
نه ته وه یه كی شاد و ئازاد بن
هه ر گیز مه پرسن بۆ سه ر نه كه وتوم
ئه گه ر چی له ناو گۆری سارد خه وتوم
سه ركه وتنی من له و كاته دایه
كه سه ر بۆ گه لم له پای دار دایه

له پێناو وه ته ن گیان فیدا كردن
چ نیعمه تێكی گه وره یه مردن
من كوردستانم به خوێن دروست كرد
من سه ر كه وتم و دوژمنم په ست كرد
له خوام داوا بو كاتی مردنم
كاتی جه نازه بۆ گۆر بردنم
روسوری خوا و خه ڵكی خوا بم
به مه رگێكی وا بۆ گه ل فیدا بم
ئێستاش به ماڵ و به گیان و به سه ر
تاجی سه ر به رزی شه هیدم له سه ر
وه ها مردنێك خۆی سه ر كه وتنه
ژینی بێ كه ڵك بۆ خۆی مردنه
ئازیزه كانم،،خۆشه ویستانم
له بیرتان نه چێ ،وه سیه ته كانم
كوردستان ،موڵكی هه مو كوردانه
ماڵی كوردانه له م سه ر جیهانه
ههمو ئینسانێك له ماڵی خۆیدا
ئازاده و ده بێ بژی له وێدا
كۆتایی مه كه ن بۆ رزگاری كورد
وا بپارێزن ،گشت ئاساری كورد
ئه وا نه ی ده بنه به ر پرسی ئێوه
هه ست لێپرسیارن له پرسی ئێوه
مه بنه به ر هه ڵست له سر رێگایان
چقڵ ساز مه كه ن بۆ نێو نیگایان

ئه ركه كانی خۆ باش به رێ به رن
ئه گه ر دڵسۆز بن گشتی رێبه رن
براكه ی كوردو گه لێك چاكتره
بۆ ئێوه و وڵات دڵی پاكتره
من به ر پرسێتیم له ئه ستۆ نه با
ئێستا ته نافم له ئه ستۆ نه با
ئێستا له پای دار رانه ده وستام
له خه وی غه فڵه ت دره نگ هه ڵده ستام
به ڵام ئه ركی من ،بۆ من ئامانج بو
كه چی مه رگی من بۆ گه ل قازانج بو
هه تاكو پای گیان وه فادار ماوم
بۆ سه ربه ستیتان،قه ت نه وه ستاوم
بۆیه دڵنیام،رۆژێكیش دادێ
شادی ببینن ،له شار و لادێ
له چه نگ داگیركه ر رزگاریتان دێ
رۆژی بێداری و وشیاریتان دێ
برواتان به خوا و پێغه مبه ر هه بێ
دین سه نگه رێكه، با سه نگه ر هه بێ
دلسۆزی یه ك بن ببنه هاو په یوه ند
شه ریكی یه ك بن له غه م یا گۆوه ند
ئیره یی له ناو دڵدا فرێ ده ن
ئینسانی زانا و كارامه ڕێ ده ن
ئه مری به رپرسان جێبه جێ بكه ن
بۆ خزمه ت كردن كێبه ركێ بكه ن

زانست به رنه سه ر،تا فریو نه خۆن
له عیلم و خوێندن، ده ستی خۆ مه شۆن
دوژمن ،به دۆستی خۆتان مه زانن
چون دوژمنانتان زۆر فێڵه زانن
دوژمنی ئێمه دوو جار دوژمنه
دوژمنی دین و نه ته وه ی منه
به چوكه ترین بیانو ده وكوژێ
زۆر بێ به زه یی خوێنتان ده رێژێ
بۆ چه ند رۆژێكی دونیای بێ قیمه ت
خۆتان مه فرۆشن،به ر مه ده ن هیمه ت
خه یانه ت مه كه ن به یه كتر هه رگیز
پێكه وه بژین دڵپاك و ته میز
خه یانه ت مه كه ن به ماڵ و به گیان
نه به سیاسه ت ،نه ناموستان
چون خه یانه تكار دایم،روره شه
خه یانه ت، له خۆی ده كا هه ڕه شه
له گه ڵ ئه وانه ی كه وا دڵپاكن
زه حمه تكێشانی نه ته وه و خاكن
هاوكاری بكه ن.كاریان به رنه پێش
بۆ یه كتر ببنه ،خزم و قه وم وخوێش
له م وه سێتنامه ی ئاماژه م كردۆ
ئه م نه خۆ ش خانه ی كه سازمان كردۆ
له و مزگه وتانه و قوتابخانانه
كه ڵك وه ربگرن،گشت هی خۆتانه
شۆرش به ر مه ده ن ،خه باتو هه بێ
زۆر حه ول بده ن،، وڵاتو هه بێ
ئه گه ر وڵاتو به ده ست خۆتان بێ
سه ر به خۆ بن و كۆمارێكتان بێ
ئه و كاته خاوه ن سه روه ت و ماڵن
به سه ر ئابڕو و شه ڕه ف دا زاڵن
ئێستاش بۆ دوا جار وه سیه ته بۆتان
یه كگرتن بكه ن به ڕه مزی خۆتان
مسۆگه ر نابێ به بێ یه كبونتان
رزگاری ئێوه و ژیان و بونتان
ئامۆژگاریم كرد ،بۆ ئێوه ئه ی گه ل
ئێتر،ڕۆیشتم،خواتان ده گه ڵ
خزمه تگوزاری ،نه ته وه و خاكم
بژی كوردستان،،به خوێنی پاكم
قازی محه مه د
10ی خاكه لێوه ی 1326ی هه تاوی

Scroll to Top