تطابق 1 to 2 از 2
| # | یادداشت ها | مربوط به |
|---|---|---|
| 1 | بۆ زانیاری زیاتر کلیک بکە | قازی, عوسمان حاجی (I3)
|
| 2 | هەر وەک خەلیل فەتاح قازی دەڵێ، باپیرە گەورەی یەکەمی بنەماڵەی ناوداری قازی لە مەهاباد ناوی محەممەد بووە. محەمەد لە سەردەمی شا تەهماسبی کوڕی شا ئیسماعیلی سەفەوی لە ساڵی ٩٤٣ی کۆچی مانگی (١٥٣٦ز، ٩١٥ کۆچی خۆری) لە تەمەنی گەنجیدا، بووە بە موسوڵمان و لەگەڵ بوداغ سوڵتان هاتووەتە مەهاباد و ناوی محەمەدی لەسەر داندراوە (خەلیل فەتتاح قازی، ١٣٩٩، تاریخچەی خاندان قاضی در کردستان ایران، چاپخانەی گوتار، سقز). نازناوی محەمەد "هەیاتیلە" بووە (ڕەحمانی قازی، شەجەرەنامەی بنەماڵەی قازی، ١٣٥٠کۆچی هەتاوی) محەمەد لە لای بنەماڵەکەی و لە لای خەڵکی ناوچەکەشەوە بە "هەیاتیلە" ناوزەد کراوە. محەمەد بە هۆی لێهاتوویی خۆیەوە کەوتۆتە بەردڵی بوداغ سوڵتان. میری موکری برازای خۆی داوەتێ و بەمجۆرە ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە. دواتر، منداڵ و نەوە و نەتیجەی محەممەد، بە هۆی خوێندەواری و متمانەی خەڵک و ڕاسپاردەی میرانی موکری و حکومەتی ناوەندییەوە، ئەرکی دادوەری واتە قەزاوەتی ناوچەکەیان پێ سپێردراوە و هەر بە هۆی ئەوە بە “قازی” ناو و ناوبانگیان دەرکردووە. محەمەدی ئەسلانی لە کتێبی هەموو شتێک دەربارەی ئوزبەکستاندا هەیاتیلەی بە هۆن لەقەڵەم داوە (محمد اصلانی، ١٣٩٦، همە چیز در بارەی ازبکستان، تهران، انتشارات شلاک: ١٠). کەواتە "هەیاتیلە" یەکێک لە قەبیلە و عەشیرەتەکانی ئاسیای مەرکەزین کە کونفیرادسیۆنی هۆنیان پێک هێناوە. ئاتیلا و تاتوولاش شێوەیەک لە ناوی هەیاتیلە واتە هۆنەکانە. محەمەدی ئەسلانی لە کتێبەکەی خۆیدا وشەی هەیاتیلە (هیاطلە)ی بە هەمان شێوە بەکار هێناوە کە محەممەدی باپیرە گەورەی قازییەکانی مهابادی پێ ناوزەد کراوە و ڕەحمانی قازی باسی کردووە. شوێنی هاتنی محەمەد بۆ مەهابادیش ئەو ناوچەیە بووە کە هۆنەکان (هیاتیلە) تێیدا باڵادەست بوون. وەک لە نووسراوەی ئەسلانی دەردەکەوێت، هۆنەکان (هەیاتیلە) لە سەرەتای سەدەی یەکەمی زایینی تا ناوەڕاستەکانی سەدەی شەشی میلادی بەسەر ئاسیای مەرکەزیدا حوکمرانیان کردووە کە تاجیکستان و گورجستان و ئوزبەکستان و ئازەربایجان و تورکەمەنستان و خوراسانی ئێستا دەگرێتەوە. سەرەڕای ئەوە ئەو شوێنانە، جەنگاوەرانی هۆن توانیبوویان ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاش داگیر بکەن. د. سەعد قازی | خانواده: محەمەد هەیاتیلە / (F1)
|