١٣٣٣ – ١٣٧٦ کۆچی ھەتاوی · مەھاباد 1333–1376 SH · c. 1954–1998 · Mahabad
جەعفەر قازی Jafar Qazi
کۆلکەزێڕینەی هونەر و ئەندێشە The Golden Thread of Art and Thought
جەعفەر قازی (١٣٣٣ – ١٣٧٦ ک.هـ)، ئەو هونەرمەندە تاقانە و خاوەن هزرە بوو کە ژیانی خۆی لە نێوان تێکۆشانی سیاسی، قەڵەمی وێنەگەری و جیهانی پڕ لە ڕەنگی کوردایەتیدا بەسەر برد. ئەو نەک هەر تەنیا وێنەکێشێک، بەڵکوو پارێزەرێکی دەستڕەنگینی فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەکەی بوو. Jafar Qazi (1333–1376 SH) was a singular artist and thinker whose life moved between political struggle, the painter's brush, and a world awash in the colors of Kurdish identity. He was never simply a painter — he was a devoted guardian of his nation's culture and history, rendered in the richest of colors.
١٣٣٣
لەدایکبوون و پێگەیاندن Birth & Upbringing
جەعفەر قازی لە ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی ڕەسەن و فەرهەنگدۆست لە شاری مەهاباد چاوی بە دونیا هەڵێنا. کوڕی عەبدولڕەحمان قازی و حەلیمە خانم عوسمانی بوو. هەر لە منداڵییەوە نیشانەکانی زیرەکی و وردبینی تێدا بەدی دەکرا و خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی بە سەرکەوتوویی لە مەهاباد تێپەڕاند. لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، یەکەمین هەنگاوە جیدییەکانی بەرەو جیهانی هونەر هاویشت و یەکەم تابلۆی خۆی بە ڕەنگی ڕۆنی کێشا. Jafar Qazi opened his eyes to the world in 1333 SH, born into an old, culture-loving family in the city of Mahabad — son of Abdulrahman Qazi and Halima Khanum Osmani. Signs of intelligence and careful attention showed themselves from early childhood, and he completed his primary and secondary schooling in Mahabad with distinction. At eighteen he took his first serious steps toward the world of art, painting his very first canvas in oils.
١٣٥٤–١٣٥٧
قۆناغی زانکۆ و زیندان University & Prison
بۆ درێژەدان بە خوێندن، ڕووی لە زانستگەی بابولسەر کرد و لە بەشی ئابووری سیاسی وەرگیرا. بەڵام دڵی ئەو تەنیا بۆ هونەر لێی نەدەدا، بەڵکوو ئازادی نەتەوە و نیشتمان خەمی گەورەی ئەو بوو، هەر بۆیە لە ساڵی ١٣٥٤دا بەهۆی چالاکی سیاسی لە لایەن ساواکەوە دەستبەسەر کرا و حوکمی ١٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. پاش سێ ساڵ خۆڕاگری، لە ساڵی ١٣٥٧ و هاوکات لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی، لە زیندان ڕزگاری بوو. To continue his studies he enrolled at Babolsar University, in the department of political economy. But his heart belonged to art alone — and to the freedom of his nation, which weighed on him far more heavily. In 1354 SH his political activity led to his arrest by SAVAK and a sentence of twelve years in prison. After three years of resistance behind bars, he was freed in 1357 SH, the very year the monarchy collapsed.
١٣٥٨
ژیانی هاوبەش و خێزانی Marriage & Family
لە ساڵی ١٣٥٨دا ژیانی هاوبەشی لەگەڵ گەلاوێژ خانم سەدیقی (کچی هونەرمەندی ناودار خەلیل سەدیقی) پێک هێنا. بەرهەمی ئەم هاوسەرگیرییە سێ منداڵ بە ناوەکانی (بەفرین، محەمەد دڵشاد و سیامەند) بوو، کە لە سایەی باوکێکی هونەرمەند و دایکێکی پەروەردەکاردا گەورە بوون. In 1358 SH he married Gelawezh Khanum Sadiqi, daughter of the celebrated artist Khalil Sadiqi. The marriage brought three children — Bafrin, Mohammad Dilshad, and Siyamand — who grew up in the care of an artist father and an educator mother.
بەشی چوارەم · ١٣٦٥Chapter Four · 1365 SH
شاكارە هونەرییەکان و خزمەت بە گەلی کورد Masterworks & Service to the Kurdish People
دوای هاتنەوەی لە زیندان، جەعفەری بیرمەند بە گوڕوتینێکی زیاترەوە گەڕایەوە ناو دونیای هونەر. ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە ناوەندی بڵاڤۆکی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی (سەڵاحەدین ئەیوبی) لە ورمێ بوو بە بەرپرسی بەشی هونەری و وەک بڕبڕەی پشتی ئەم بەشە درێژەی بە کار و خزمەت دا. After his release from prison, the thoughtful Jafar returned to the world of art with even greater passion. In 1365 SH, at the Salahaddin Ayyubi Center for Kurdish Culture and Literature in Urmia, he became head of the art department, serving as its backbone for years to come.
١١٠+ تابلۆ110+ Canvases
کێشانەوەی زیاتر لە ١١٠ تابلۆی بەنرخ لەسەر مێژوو، فۆلکلۆر و سیمای کەسایەتییە ناودارەکانی کورد. یەکێک لە کارە ناوازەکانی، کێشانەوەی بەیت و حەیرانە کوردییەکان بوو لە چەندین تابلۆدا و زیندووکردنەوەی ئەویندارانی ناکامی کورد. More than 110 valuable canvases on history, folklore, and the faces of celebrated Kurdish figures. Among his most original work: rendering the Kurdish beyt and heyran oral traditions on canvas, bringing Kurdistan's star-crossed lovers to life.
گۆڤاری سروەSirwe Magazine
نەخشاندنی بەرگی گۆڤاری «سروە» و چەندین کتێبی کوردی کە مۆرکێکی تایبەتی بە ئەدەبیاتی ئەو سەردەمە بەخشی. He designed the covers of Sirwe magazine and numerous Kurdish books, leaving a distinctive mark on the literature of his era.
هێمن، هەژار، وەفاییHemin, Hazhar, Wafayi
لە ساڵانی کۆتایی تەمەنیدا ڕووی کردە پەیکەرتاشی و سیمای نەمرانی وەک هێمن، هەژار و وەفایی لە بەرد و گەچدا زیندوو کردەوە. In his final years he turned to sculpture, immortalizing literary giants such as Hemin, Hazhar and Wafayi in stone and plaster.
قورئانی پیرۆزThe Holy Qur'an
دیزاینی دەوری لاپەرەکانی قورئانی پیرۆز، بە خەتی ڕەحمان قازی، باوکی بەرێزی. He designed the ornamental borders of a Holy Qur'an calligraphed by his father, Rahman Qazi.
ئەو پێی وابوو هونەر نابێ تەنیا لاسایی کردنەوە بێ، بەڵکوو دەبێ پەیامێکی مرۆیی و قووڵی تێدا بێ. هونەری وەک ئامرازێک بۆ گەیاندنی پەیامی کۆمەڵایەتی، کەلتووری و سیاسی بەکار دەهێنا و پێی وابوو مرۆڤ لە دەربڕینی هونەرەوە دەتوانێ هەناسەیەکی تەندروست بۆ ڕوح هەڵمژێ. He believed art should never be mere imitation, but must carry a deep, humane message. He treated art as a vessel for social, cultural and political meaning — convinced that through creative expression people could draw a healthier breath for the soul.
هونەر دەبێ ببێتە زمانێک بۆ پاراستنی دڵبەندی و ڕەسەنایەتی نەتەوەیی و مرۆیی. Art must become a language for preserving devotion, and the authenticity of nation and humankind alike.
— جەعفەر قازیJafar Qazi
١٣٧٦
کۆچی دوایی The Final Journey
سەد مەخابن، لە ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٧٦دا، ئەم دەستە ڕەنگینە و ئەم مێشکە پڕ لە ئەندێشەیە، لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگەی ورمێ-مەهاباد، ماڵئاوایی لە ژیان کرد. تەرمەکەی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد بە خاک ئەسپێردرا، بەڵام ڕەنگ و تابلۆکانی بۆ هەمیشە وەک چرایەک لە مێژووی هونەری کوردیدا بە گەشی دەمێننەوە. Tragically, on the 30th of Rêbendan, 1376 SH, this colorful hand and mind so full of thought bid farewell to life at just forty-three, in a traffic accident on the Urmia–Mahabad road. He was laid to rest in the artists' section of Mahabad's cemetery — yet his colors and his canvases remain forever bright, a lamp still burning in the history of Kurdish art.
دیمەنێک لە ژیان و هونەری جەعفەر قازی A Glimpse of His Life and Art
پێشانگای سێڕەهەندی3D Virtual Exhibition
سەردانی مۆزەخانەی هونەری جەعفەر قازی Visit the Jafar Qazi Art Museum
لە ناو سێ ساڵۆنی هونەریدا بگەڕێ، زیاتر لە ٧٠ تابلۆی ڕەسەن لە نزیکەوە ببینە و چیرۆکی هەر کارێک بخوێنەوە. Walk through three exhibition halls, view more than seventy original canvases up close, and read the story of each work.
چوونە ناو مۆزەخانە Enter the Museum
١٣٦٧ – ١٣٧٦1367–1376 SH