١٣١٦ کۆچی ھەتاوی · نەغەدە / مەھاباد 1316 SH · b. 1937 · Naghadeh / Mahabad

ئیسماعیل فەتاح قازی Ismail Fatah Qazi

مامۆستای زمانی ئینگلیسی، وەرگێڕ و کەسایەتی فەرهەنگی English Teacher, Translator & Cultural Figure

مامۆستا ئیسماعیل فەتاح قازی (لەدایکبووی ١٣١٦) یەکێک لە خۆشناوترین مامۆستاکانی مەهابادە. زیاتر لە نیو سەدە وانەی زمانی ئینگلیسی گوتووەتەوە، سێ کتێبی گرنگی وەرگێڕاوەتەوە و بیرەوەرییەکانی پڕاوپڕ لە زانیاری مێژووی ناوچەکەن. Master Ismail Fatah Qazi (b. 1316 SH / 1937) is one of the most respected teachers of Mahabad. For more than half a century he taught English, translated three important books, and left memoirs rich in the history of the region.

مامۆستا و وەرگێڕTeacher & Translator

خلیسکە بۆ ناسینی ژیانی Scroll to explore his life
Ismail Fatah Qazi portrait
بەشی یەکەمChapter One
١٣١٦

لەدایکبوون و منداڵیBirth & Childhood

مامۆستا ئیسماعیل فەتاح قازی لە ڕێکەوتی ١٣١٦/٩/٢٨ی هەتاوی (١٩٣٧/١٢/٢٠ زایینی) لە شاری نەغەدە سەر بە ناوچەی سندووس لە پارێزگای ورمێ لەدایک بوو. بابی «میرزا خەلیل» لە بنەماڵەی ناوداری قازی و دایکی «فاتمە خانمی موفتی» کچی مامۆستا مەلا جەلال ناسراو بە «موعتەمیدولعولەما» بوو. لە سەردەمی لەدایکبوونی ئیسماعیل، میرزا خەلیل فەرمانبەری ئیدارەی دوخانیات بوو و دواتر کارەکەی گواستەوە مەهاباد. Master Ismail Fatah Qazi was born on 28/9/1316 SH (20 Dec 1937) in Naghadeh. His father Mirza Khalil belonged to the Qazi family; his mother Fatemeh Khanum Mufti was daughter of Molla Jalal (Mo‘tamed-ol-Olama). The family later settled in Mahabad.

خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگەی سەعادەتی مەهاباد دەست پێکرد. لە پۆلی سێدا کۆماری کوردستان دامەزرا؛ خوێندن بوو بە کوردی. پێشەوا قازی محەمەد سەردانی خوێندنگەکانی دەکرد. ئیسماعیل سرودی نیشتمانی بە بێهەڵە بۆ پێشەوا و مامۆستا هەژار خوێندەوە و ستایش کرا. دوای تێکچوونی کۆمار، لەگەڵ براگەورەکەی قادر چاویان بە تەرمی پێشەوا کەوت و کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر هەستیان دانا. He began primary school at Sa‘adat in Mahabad. During third grade the Republic of Kurdistan was founded and schooling became Kurdish. He recited the national anthem perfectly before Pêshewa Qazi Mohammad and Master Hajar. After the Republic’s fall he and his brother Qadir saw the Pêshewa’s body — a lasting imprint on their patriotism.

بەشی دووەمChapter Two
١٣٣٠–١٣٤٦

خوێندن و مامۆستاییEducation & Teaching

تا پۆلی یەکەمی ناوەندی لە مەهاباد خوێندی. ساڵی ١٣٣٠ بنەماڵە چووە تەورێز. لە ١٣٣٦ لە زانکۆی زمانی ئینگلیسی و زانستی پەروەردەی تەورێز وەرگیرا و دوای تەواوکردن وەک مامۆستای ئینگلیسی لە دواناوەندییەکانی مەهاباد دامەزرا. He studied in Mahabad until early secondary school. In 1330 SH the family moved to Tabriz. In 1336 SH he entered English Language & Educational Science at Tabriz University and later became an English teacher in Mahabad secondary schools.

لە ١٣٤٦ دوو ئەندامی سپای ئاشتی ئامریکا (ڕابێرت ئێبرامسۆن و تام ڕێکس) هاتنە مەهاباد. پەیوەندی گەرم پێکهات؛ ئیسماعیل لە تاقیکاری سەرکەوت و نێردرا بۆ زانستگەی میشیگان بۆ خوێندنی شێوازی وانەگوتنی ئینگلیسی، پاشان گەڕایەوە مەهاباد. In 1346 SH Peace Corps volunteers Robert Abramson and Tom Ricks arrived in Mahabad. After a close collaboration Ismail passed a special exam and was sent to the University of Michigan to study English teaching methodology, then returned to Mahabad.

بەشی سێیەمChapter Three
١٣٤٨–١٣٥٧

دوورخستنەوە، هاوسەرگیری و گەڕانەوەExile, Marriage & Return

دوای سەرکوتی بزوتنەوەی ١٣٤٦، ساواک ئیسماعیلی بۆ قەزوین دوور خست؛ بە پێداگری خۆی گوازرایەوە تاران. لە هاوینی ١٣٥١ لەگەڵ سەکینە خانم ئەیازی هاوسەرگیری کرد (ڕێوڕەسم بە بەشداری مامۆستا ماملێ و مەلا حوسێن عەبدوڵازادە لە تەورێز). دوو کوڕیان بوو: سامڕەند (١٣٥٢) و سالار (١٣٥٤). لە ١٣٥٤ گەڕایەوە مەهاباد. ساڵی ١٣٥٧ بۆ خولی ڕاهێنان چووە ئامریکا و مەستەری وەرگرت. After the 1346 crackdown SAVAK exiled him to Qazvin; he later secured a transfer to Tehran. In summer 1351 SH he married Sakineh Khanum Ayazi (wedding with Masters Mamlê and Abdulazadeh in Tabriz). Sons: Samrand (1352) and Salar (1354). Returned to Mahabad in 1354; in 1357 went to the US for training and obtained a master’s degree.

بەشی چوارەمChapter Four
١٣٦٠–١٣٧٩

وانەکوتن، وەرگێڕان و خانەنشینیTeaching, Translation & Retirement

لە ١٣٦٠ چووە تەورێز و لە زانستگەکان وانەی ئینگلیسی گوتەوە. ١٣٧٤ خانەنشین بوو بەڵام درێژەی دا. ١٣٧٥ گەڕایەوە مەهاباد و تا ١٣٧٩ (دوای ٥٧ ساڵ خزمەت) وانەی گوتەوە. یەکێک لە خۆشناوترین مامۆستاکانی مەهابادە. From 1360 SH he taught English at universities in Tabriz. Formally retired 1374 but continued. Returned permanently to Mahabad in 1375 and taught until 1379 after 57 years of service — one of Mahabad’s most beloved teachers.

وەرگێڕانەکان:
١. «کُرد در دایرةالمعارف اسلامی» (١٣٦٧ / ١٣٩٨)
٢. «جُنبش کُردها» — Edgar O’Ballance (١٣٧٧ / ١٣٩٩)
٣. «کُردستان در سپیدە قرن» بیرەوەرییەکانی دوکتور ڕەفیق حیلمی (١٣٩٩)
بیرەوەرییەکانی خۆی (ڕۆژئەژمێر) تا ئێستا چاپ نەکراوە.
Translations:
1. The Kurds in the Encyclopaedia of Islam (1367 / 1398)
2. The Kurdish Revolt by Edgar O’Ballance (1377 / 1399)
3. Kurdistan at the Dawn of the Century — Dr. Rafiq Hilmi (1399)
His own diary-memoirs remain unpublished.

ڤیدیۆVideo

مامۆستا ئیسماعیل فەتاح قازی Master Ismail Fatah Qazi

وێنەکانPhotographs

وێنەکانی خەلیل فەتاح قازی و بنەماڵە Photographs of Khalil Fatah Qazi & Family