١٢٨٥ – ١٣٦٩ کۆچی ھەتاوی · مەھاباد 1285–1369 SH · c. 1906–1990 · Mahabad
خەلیل فەتاح قازی Khalil Fatah Qazi
نووسەر، مێژوونووس و پارێزەری بیرەوەری بنەماڵە Writer, Historian & Guardian of Family Memory
خەلیل فەتاح قازی (١٢٨٥–١٣٦٩ ک.هـ) کەسایەتییەکی خۆشنێو، زانا و خاوەن قەڵەمێکی بەهێز بوو. ژیانی لە نێوان خوێندن، خزمەتی ئیداری و نووسینی مێژووی بنەماڵە و ناوچەکەدا بەسەر برد و دوو بەرهەمی گرنگی لە دوای خۆی جێهێشت. Khalil Fatah Qazi (1285–1369 SH) was a learned, respected figure and a powerful pen. His life moved between study, administrative service and the writing of family and regional history, leaving behind two important works.
١٢٨٥
لەدایکبوون و بنەماڵە Birth & Family
خەلیل فەتاح قازی کوڕی میرزا ڕەسووڵ و گەوهەرتاج خانمی قازی لە ساڵی ١٢٨٥ی هەتاوی لە گوندی باخچەی ناوچەی مەحاڵی موکریانی ڕۆژهەڵات (مکریان شرقی) سەر بە شاری مەهاباد لە دایک بووە. میرزا ڕەسووڵ کوڕی میرزا خەلیلی گەورە، کوڕی میرزا ڕەحمان، کوڕی میرزا عەبدوڵا کە ئەویش کوڕی میرزا مەحموودی قازی ناسراو بە خۆشنووس کە چەندین قورئانی پیرۆزی بە خەتێکی جوان نووسیوەتەوە و گەوهەرتاج خانم کچی حاجی قازی لەتیف بووە. بەرهەمی ژیانی هاوبەشی میرزا ڕەسووڵ و گەوهەرتاج خانم بریتی بوون لە: خەلیل، حەسەن، فاتمە، ئامینە، فەتاح، حوسێن، زەینەب، ڕەزاق، ڕەزیە و مریەم. Khalil Fatah Qazi, son of Mirza Rasul and Gawhartaj Khanum Qazi, was born in 1285 SH in the village of Baghcheh in the eastern Mukriyan district, under Mahabad. Mirza Rasul was the son of Mirza Khalil the Elder, son of Mirza Rahman, son of Mirza Abdullah, himself the son of Mirza Mahmoud Qazi — the celebrated calligrapher who transcribed several copies of the Holy Qur’an in a beautiful hand. Gawhartaj Khanum was the daughter of Haji Qazi Latif. The children of Mirza Rasul and Gawhartaj were: Khalil, Hassan, Fatemeh, Amineh, Fatah, Hussein, Zeynab, Razzaq, Razieh and Maryam.
١٣٠٢–١٣٥٥
خوێندن و پیشە Education & Career
خەلیل بە مناڵی لە لایەن باوکێوە لەگەڵ برایەکی بچووکی بە ناوی حەسەن لە لای مەلایەک بۆ فێر بوونی قورئان و زمانەکانی عەرەبی و فارسی لەبەر خوێندن دەنرێ. پاش ماوەیەک میرزا ڕەسووڵ بە هۆی فشاری ئاغاوەتی دەوروبەری ناچار بە فرۆشتنی بەشی خۆی لە گوندی باخچە دەبێ و ماڵی دەگوازێتەوە بۆ گوندی دارەلەک سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد. دوای ماوەیەک میرزا ڕەسووڵ بە یارمەتی حاجی قازی لەتیف و بە هاوبەشی میرزا جەلیل قازی گوندەکانی گۆل و چۆمەڵان لە خزمەکانی خۆی دەکڕێتەوە و لەوێ ژیانێکی دووبارە دەست پێدەکاتەوە. دوای ئەم ئاڵوگۆرانە خەلیل و حەسەن بۆ خوێندن لە قوتابخانە نێردران بۆ مەهاباد و لەوێ لە قوتابخانەی سەعادەت دەستیان بە خوێندن کرد و لە پۆلەکانی ٢ و ٣ی سەرەتایی ناونووسی کران. As a child, Khalil was sent by his father, together with his younger brother Hassan, to a mullah to learn the Qur’an and the Arabic and Persian languages. After some time Mirza Rasul was forced by local landlords to sell his share of Baghcheh and moved the family to the village of Darelek in the Sharweran district of Mahabad. Later, with the help of Haji Qazi Latif and in partnership with Mirza Jalil Qazi, he bought back the villages of Gol and Chomelan from relatives and began life anew there. After these changes Khalil and Hassan were sent to school in Mahabad; they enrolled at Sa‘adat School in the second and third grades of primary education.
لە ساڵی ١٣٠٢ی هەتاوی میرزا خەلیل وەک مامۆستای خوێندنگەی سەرەتایی لە لایەن بەرپرسی پەروەردە میرزا ئەبولحەسەن سەیفی قازی دامەزرا و بە موچەی مانگانە حەفتا قڕان دەستی بەکار کرد. ناوبراو هاوکات لەگەڵ دەرس کوتن بۆخۆشی خەریکی خوێندن بوو. کاتێک ئاستی خوێندەواری بەرز بۆوە و ئەزمونی کار کردن لە ئیداراتی زیاد بوو لە ئیدارەی دارایی وەک فەرمانبەر دامەزرا و دواتر لە ئیدارەی دوخانیات دەستی بەکار کرد و تا لە دواییدا وەک سەرۆکی دوخانیاتی مەهاباد درێژەی بە کار و خزمەت دا. ساڵی ١٣٣٠ی هەتای گواستیانەوە شاری تەورێز و تا ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی کاتێک خانەنشین بوو لەو شارە مایەوە. ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی بە بنەماڵەوە گەڕاوە بۆ مەهاباد. In 1302 SH Mirza Khalil was appointed primary-school teacher by the education official Mirza Abolhassan Seyfi Qazi, with a monthly salary of seventy qerans. While teaching he continued his own studies. As his education and administrative experience grew he was appointed a clerk in the Finance Office and later joined the Tobacco Office, eventually serving as head of the Tobacco Office of Mahabad. In 1330 SH he was transferred to Tabriz, where he remained until his retirement in 1350 SH. In 1355 SH he returned with his family to Mahabad.
هاوسەرگیری
ژیانی هاوبەش و منداڵان Marriage & Children
میرزا خەلیل دوو جار هاوسەرگیری کردووە. جاری یەکەم لەگەڵ فاتمە خانم کچی مەلا جەلال موعتەمیدولعولەما و بوزورگ خانم کە بەرهەمی ئەو هاوەسەرگیرییە بریتین لە: قادر، ئیسماعیل، تاهیرە خانم، ئەحمەد، مەحموود. بۆ جاری دووەم لەگەڵ شاسوڵتان خانم قازی کچی میرزا وەهاب هاوسەرگیری کرد و بەرهەمی ئەوانیش بریتین لە: ڕەحیم، سەلاحەدین، مستەفا، یوسف، ئەبولقاسم (لوقمان). Mirza Khalil married twice. His first wife was Fatemeh Khanum, daughter of Mulla Jalal Mo‘tamed-ol-‘Olama and Bozorg Khanum; their children were: Qadir, Ismail, Tahereh Khanum, Ahmad and Mahmoud. His second marriage was to Shasultan Khanum Qazi, daughter of Mirza Wahhab; their children were: Rahim, Salahaddin, Mustafa, Yousef and Abolqasem (Loqman).
بەشی چوارەمChapter Four
بەرهەمە نووسراوەکان Written Works
میرزا خەلیل جگە لەوەی کەسایەتییەکی خۆشنێو و زانا بوو لە نووسینیش دا خاوەنی قەڵەمێکی بەهێز بووە. بە پێی ئەوەی هەم خۆی بیرەوەرییەکی پڕ هەوراز و نشێوی هەبووە و هەم لە سەردەمێکدا ژیاوە کە گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوچەکەی گرتۆتەوە، دەستی داوەتە قەڵەم و چەند بەرهەمی ناوازەی خوڵقاندووە. Beyond being a learned and respected man, Mirza Khalil possessed a strong pen. Having lived through the political and social upheavals of his region and carrying a rich store of personal memory, he set his hand to writing and produced several distinctive works.
سالهای اضطرابYears of Anxiety
کتێبی سالهای اضطراب لەژێر چاودێری مامۆستا قادر فەتاحی قازی چاپ و بڵاو کراوەتەوە. وەک مامۆستا قادر لە پێشەکیدا ئاماژەی پێداوە، میرزا خەلیل هەمیشە حەزێکی زۆری لە خوێندنەوە و بەرز کردنەوەی پلەی زانست هەبووە و تا کاتێک لە ژیاندا ما پابەند بەو ڕێچکەیە مایەوە. The book Years of Anxiety was published under the supervision of Master Qadir Fatahi Qazi. As Master Qadir notes in the preface, Mirza Khalil always had a deep love of reading and of raising the level of knowledge, and remained faithful to that path until the end of his life.
تاریخچە خانوادە قاضی در ولایت موکریA Brief History of the Qazi Family in Mukriyan
کتێبی دووەم لە لایەن مامۆستا حەسەن قازی کراوە بە کوردی و لەژێر ناوی «کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ناوچەی موکریان» چاپ و بڵاو کراوەتەوە. The second book was translated into Kurdish by Master Hassan Qazi and published under the title A Short History of the Qazi Family in the Mukriyan Region.
هەمیشە حەزێکی زۆری لە خوێندنەوە و بەرز کردنەوەی پلەی زانست هەبووە. He always had a deep love of reading and of raising the level of knowledge.
— مامۆستا قادر فەتاحی قازیMaster Qadir Fatahi Qazi
١٣٦٩
کۆچی دوایی The Final Journey
میرزا خەلیل لە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٤ ساڵی کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی بوداغ سوڵتانی مەهاباد بەخاک ئەسپێردرا. بیرەوەری و بەرهەمەکانی هەروا لە ناو بنەماڵە و مێژووی ناوچەکەدا دەمێننەوە. Mirza Khalil passed away on the 2nd of Khazalwar, 1369 SH, at the age of eighty-four, and was laid to rest in the Budagh Soltan cemetery of Mahabad. His memory and his writings remain alive within the family and the history of the region.
وێنەکانPhotographs