١٣١٤ کۆچی ھەتاوی · مەھاباد 1314 SH · b. 1935 · Mahabad
قادر فەتاحی قازی Qadir Fatahi Qazi
مامۆستا، لێکۆڵەر و پارێزەری ئەدەبی زارەکی کوردی Professor, Researcher & Guardian of Kurdish Oral Literature
مامۆستا قادر فەتاحی قازی (لەدایکبووی ١٣١٤) یەکێک لە گرنگترین کۆکەرەوە و لێکۆڵەرانی ئەدەبی زارەکی کوردیە. لە ماوەی شەست و پێنج ساڵ چالاکی ئەدەبی، دەیان بەیت و کتێبی بەنرخی بەرهەم هێنا و بۆ نەوەکانی داهاتووی کوردی پاراست. Master Qadir Fatahi Qazi (b. 1314 SH / 1935) is one of the most important collectors and researchers of Kurdish oral literature. Over sixty-five years of literary activity he produced dozens of valuable epics and books, preserving them for future generations.
١٣١٤
لەدایکبوون و بنەماڵە Birth & Family
مامۆستا قادر فەتاحی قازی لە ڕێکەوتی ١٣١٤/٦/٤ی هەتاوی (١٩٣٥/٨/٢٧ زایینی) لە گوندی «قزڵجەی سەرێ» سەر بە شاری مەهاباد لە دایک بوو. قزڵجە موڵکی باپیری واتە «میرزا ڕەسوڵ» بووە و لە ١٥ کیلۆمەتری باشوری ڕۆژهەڵاتی مەهاباد هەڵکەوتووە. بابی «میرزا خەلیل فەتاح قازی»، کوڕی میرزا ڕەسوڵ، کوڕی حاجی خەلیل بووە. دایکی «فاتمە» خانم، کچی «بوزورگ» خانم (ناسراو بە دایە سەیدە) و «مەلا جەلالی موعتەمیدولعولەما»، کوڕی مەلا «حەکیم» بووە. بنەماڵەی موعتەمیدولعولەما و بنەماڵەی «موفتی» مەهابادی خزم بوون. Master Qadir Fatahi Qazi was born on 4/6/1314 SH (27 August 1935) in the village of Qiziljeh Sere near Mahabad. The village belonged to his grandfather Mirza Rasul and lies about 15 km southeast of Mahabad. His father was Mirza Khalil Fatah Qazi, son of Mirza Rasul, son of Haji Khalil. His mother was Fatemeh Khanum, daughter of Bozorg Khanum (known as Daye Seydeh) and Molla Jalal Mo‘tamed-ol-Olama, son of Molla Hakim. The Mo‘tamed-ol-Olama and Mufti families of Mahabad were related.
١٣٣٠–١٣٣٨
خوێندن و پەروەردە Education
میرزا خەلیل لە ساڵی ١٣١٥ ڕا کارمەندی ئیدارەی دوخانیاتی مەهاباد بووە. لە ساڵی ١٣٣٠ کارەکەی لە مەهاباد ڕا گوازراوەتەوە بۆ تەورێز، بەو هۆیەوە مامۆستا قادر پۆلەکانی ٥ و ٦ ی دواناوەندی (دەبیرستان) لە بەشی زانستی سروشتی لە دەبیرستانی «فیردەوسی» لە ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی تەواو کرد و لە زانستگەی تەورێز لە بەشی دەرمانسازی وەرگیرا. لە دوای ساڵێک خوێندن بە هۆی خۆشەویستی بێسنووری بۆ ئەدەبیات، لە خوێندنی داروسازی چاوپۆشی کرد و بۆ ئەوەی بتوانێ بنچینەی زانستیی خۆی بەهێز بکا لە دواناوەندییەوە دەستی کردەوە بە خوێندنی ئەدەبیات. لە ساڵی ١٣٣٥ لە دوای وەرگرتنی دیپلۆمی ئەدەبی، لە زانکۆی ئەدەبیاتی زانستگەی تەورێز وەرگیرا و لە ساڵی ١٣٣٨ لیسانسی خۆی بە پێشکەش کردن و بەرگری لە «تێز»ە کەی لەژێر ناوی «تحقیق در اوزان ترانه های کردی و امثال کردی» وەدەست هێنا. Mirza Khalil had been an employee of the Tobacco Office of Mahabad since 1315 SH. In 1330 SH his work was transferred to Tabriz; consequently Qadir completed grades 5 and 6 of secondary school in the natural-science track at Ferdowsi High School in 1333 SH and entered the Faculty of Pharmacy at Tabriz University. After one year, out of boundless love for literature, he left pharmacy and returned to secondary school to strengthen his foundations in literature. In 1335 SH, after receiving his literature diploma, he entered the Faculty of Literature of Tabriz University and in 1338 SH obtained his bachelor’s degree by defending a thesis entitled “Research on the Metres of Kurdish Songs and Kurdish Proverbs.”
١٣٣٨–١٣٥١
مامۆستایی، هاوسەرگیری و خوێندنی باڵا Teaching, Marriage & Higher Studies
مامۆستا قادر لە ساڵی ١٣٣٨ وەکوو مامۆستا (دەبیر) لە لایەن «وەزارەتی فێرکردن و بارهێنان» کاری پێدرا و وەکوو دەبیر لە شاری «سەراب» سەربە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات دەستی بەکار کرد. هەر لەو ساڵەدا دەگەڵ ئامۆزای خۆی «ڕوقیا» فەتاحی قازی، کچی کاک فەتاح زەماوەندی کرد، بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییە بریتییە لە کوڕێک بە ناوی «یۆنس» و دوو کچ بە ناوەکانی «فەریدە» و «لاوێن». فەریدە خانم بۆخۆشی لە کاری نووسین و لێکۆڵینەوە لە ئەدەبیاتدا چالاکە و ئێستا لە زانستگەی تەورێز خەریکی خوێندن لە بواری «زانستی سیاسی»ە. In 1338 SH Qadir was appointed a secondary-school teacher by the Ministry of Education and began teaching in the city of Sarab in East Azerbaijan. The same year he married his cousin Ruqiya Fatahi Qazi, daughter of Kak Fatah. Their children are a son, Younes, and two daughters, Farideh and Lavin. Farideh herself is active in writing and literary research and is currently studying political science at Tabriz University.
مامۆستا قادر هەر لە ساڵانی لاوەتی خۆی هاوکات دەگەڵ کاری وانەگوتن لە شاری سەراب، بە ناردنی نووسراوە و بابەتی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەدەبی کورد، پەیوەندی خۆی دەگەڵ زانکۆی ئەدەبیاتی تەورێز و بە تایبەت دەگەڵ سەرۆکە دڵسۆزەکەی دوکتور «مەنوچێهر مورتەزەوی» ڕاگرت و پەرەی پێدا. لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٤٩ دوای دەرچوون لە ئەزموون، بۆ درێژە پێدان بە خوێندنی باڵا لە لایەن زانکۆی ئەدەبیاتی تەورێز وەکوو وانەبێژ «مُربی» وەرگیرا. بۆیە هەر ئەو ساڵە ماڵی لە سەراب ڕا گوازتەوە بۆ تەورێز. ئەوجار هاوکات دەرسی دەخوێند و دەرسیشی دەگوت. لە ساڵی ١٣٥١ بڕوانامەی ماستەر (فوق لیسانس)ی بە دەست هێنا و دواتر بوو بە ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆکە. Even while teaching in Sarab he maintained and strengthened his ties with the Faculty of Literature of Tabriz University — especially with its devoted president Dr. Manouchehr Mortazavi — by sending articles and research on Kurdish literature. In Mordad 1349 SH, after passing the entrance examination, he was admitted as a lecturer (morabbi) to continue higher studies. That same year he moved his family from Sarab to Tabriz, studying and teaching at the same time. In 1351 SH he obtained his master’s degree and later became a member of the university’s academic board.
١٣٤٥–١٣٩٥
بەرهەمەکان Published Works
مامۆستا قادر لە ٦٥ ساڵ چالاکی ئەدەبی خۆیدا، دەیان کتێب، مەقالە، نوسراوە، و لێکۆڵینەوەی زۆر بە نرخی بەرهەم هێناوە. بە لەبەرچاوگرتنی خۆشەویستی ئەو بۆ ئەدەبیاتی زارەکی کوردی، هاوینان دەگەڕاوە مەهاباد و دەڕۆیشتە لای بەیتبێژان و قسەزانان و داوای لێ دەکردن بەیتەکانی بۆ بڵێن و ئەویش هاوکات دەقی بەیتەکەی دەنووسی. یەکێک لەو بەیتبێژانە «مام ئەحمەدی لوتفی» بووە. Over sixty-five years of literary activity Master Qadir produced dozens of books, articles and invaluable research. Because of his love for Kurdish oral literature, every summer he returned to Mahabad, sought out the bards and storytellers, asked them to recite the epics, and wrote the texts down at the same time. One of those bards was Mam Ahmad Lotfi of Mahabad.
بەرهەمە سەرەکییەکان:
١ – منظومه کردی مهر و وفا، ١٣٤٥
٢ – منظومه کردی شیخ صنعان، ١٣٤٦
٣ – منظومه کردی بهرام و گل اندام، ١٣٤٧
٤ – منظومه کردی شور محمود و مرزینگان، ١٣٤٨
٥ – منظومه کردی شیخ فرخ و خاتون استی، ١٣٥١
٦ – منظومه کردی سعید و میرسیف الدین، ١٣٥٥
٧ – امثال و حکم کردی، جلد اول، ١٣٦٤
٨ – امثال و حکم کردی، جلد دوم، ١٣٧٥
٩ – منظومه کردی لاس و خزال، ١٣٧٩
١٠ – منظومه کردی شیرین و فرهاد، ١٣٨٤
١١ – نمونه هایی از ادبیات شفاهی (فولکلوریک) کردی، ١٣٩٥
Principal works:
1. Kurdish Mathnawi of Mehr & Wafa, 1345
2. Sheikh San‘an, 1346
3. Bahram & Golandam, 1347
4. Shor Mahmoud & Marzingan, 1348
5. Sheikh Farakh & Khatun Esti, 1351
6. Sa‘id & Mir Seyf-od-Din, 1355
7. Kurdish Proverbs & Aphorisms, Vol. 1, 1364
8. Kurdish Proverbs & Aphorisms, Vol. 2, 1375
9. Las & Khazal, 1379
10. Shirin & Farhad, 1384
11. Specimens of Kurdish Oral (Folkloric) Literature, 1395
هەروەها چوار کتێبی لە لایەن «ناوەندی چاپەمەنی ئاراس» لە هەولێر چاپ کراون: بەیتی مەم و زین، بەیتی خەج و سیامەند، بەیتی ئەحمەدی شەنگ و گەنجینەی بەیتی کوردی. پێداچوونەوە و نووسینی پێشەکی بۆ دوو کتێبی بابی (میرزا خەلیل) — «سالهای اضطراب» و «تاریخچه خانواده قاضی در ولایت موکری» — هەر لە کارەکانی ئەوە. Four further books were published by Aras Publishing House in Erbil: the epics of Mem û Zîn, Xecê û Siyamend, Ahmad Shang, and the Treasury of Kurdish Epics. He also revised and wrote introductions for his father’s two books, “Years of Anxiety” and “History of the Qazi Family in the Province of Mukri.”
سەرچاوەکان Sources
- نامەی مامۆستا بۆ نووسەری ئەو بابەتە لە هەمبەر کورتە بیوگرافی خۆی، ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی.
- نووسراوەی خانم فەریدە فەتاحی قازی بە زمانی فارسی بۆ نووسەری ئەو بابەتە (بە e.mail, 29.06.2023)
- نووسراوەی خانم «شەڕارە شەمامی»، بە زمانی فارسی لەسەر ماڵپەڕی «کوردی پێدیا»، ٢٠٢٣/١٠/٩ی زایینی.
- گۆڤاری «کشکول»، سال دوم، شماره ٤، پیاپی ٨، تابستان ١٣٩٦.
ڤیدیۆVideo
مامۆستا قادر فەتاحی قازی Master Qadir Fatahi Qazi
وێنەکانPhotographs