١٣٠٣ – ١٣٨٦ی هەتاوی · مەهاباد1303–1386 SH (b. 1924) · Mahabad

ڕەحمان قازیRahman Qazi

عەبدولڕەحمان قازیAbdulrahman Qazi

دەستێکی بەهێز بۆ هونەر، و بۆ شێعرA steady hand for art, a pen for poetry

ڕەحمان قازی / Rahman Qazi

مامۆستا · خۆشنووس · وێنەکێش · شاعیرTeacher · Calligrapher · Painter · Poet

وێنەی پاشبنەما: تابلۆی نەقاشی، ڕەنگ و ڕۆن لەسەر بۆم، کاری خۆی — ماموستای بەرێز ڕەحمان قازیBackground: oil on canvas — a painting by the esteemed teacher Rahman Qazi himself

خلیسکە بۆ ناسینی ژیانیScroll to explore his life

بەشی یەکەم · ١٣٠٣ – ١٣٢٥ی هەتاویChapter One · 1303–1325 SH

لەدایکبوون، خوێندن و ڕێگای باکوBirth, Education & the Road to Baku

عەبدولڕەحمان قازی کوڕی حاجی قازی کەریم، کوڕی قازی مونعیم و دایکی هاجەرە خانم کچی مەلا عەلی قازی، لە دایکبووی ٨ی بانەمەڕی ١٣٠٣ی هەتاوی (١٩٢٤.٤.٢٨)ی زایینی لە شاری مەهاباد.

Abdulrahman Qazi was the son of Haji Qazi Kerim and grandson of Qazi Mon'im; his mother was Hajare Khanum, daughter of Molla Ali Qazi. He was born on 8 Banemer 1303 SH (28 April 1924) in the city of Mahabad.

خوێندنی سەرەتایی لە لای مەلا سەید حەبیبوڵا دەست پێکرد و پاشان خوێندنی ناوەندی لە خوێندنگەی سەعادەت لە مەهاباد تەواو کرد. ڕەحمانی گەنج یەکێک لە بڕواپێکراوانی بنەماڵە بووە و بە تایبەت لە لایەن پێشەوای نەمرەوە زۆر ئەرکی پێ ئەسپێردراوە و بەردەوام لە کار و چالاکی ئەو سەردەمدا شوێن پەنجەی دیار بووە، پەردەی شانۆی دایکی نیشتمانی نەخشاندووە و لە نمایش کردنی شانۆکەدا ئەرکی زۆر لەسەر شان بووە.

He began his primary schooling under Molla Seyid Habibullah, then completed secondary school at Saadat School in Mahabad. The young Rahman was already one of the family's trusted figures, entrusted with many tasks by the martyred Pêshewa (Qazi Muhammad) himself, and was a constant, visible presence in the work of that era — he painted the backdrop for the play "Mother Homeland" and carried much of the responsibility for staging it.

ڕەحمان قازی
رەحمان قازی
رەحمان قازی

لە ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی لەگەڵ ٤٩ گەنجی تر لە لایەن حکومەتی کۆماری کوردستان بۆ درێژەدان بە خوێندن نێردراوە بۆ یەکێتی سۆڤییەت و لە شاری باکۆ لە بەشی تۆپخانەی زانکۆی سەربازی درێژەی بە خوێندن داوە.

In 1325 SH, along with 49 other young men, he was sent by the government of the Republic of Kurdistan to the Soviet Union to continue his education, studying in the artillery department of a military university in the city of Baku.

دانشکەدەی باکو
دانشکەدەی باکوBaku Military Faculty

بەشی دووەم · ١٣٢٦ – ١٣٥٨ی هەتاویChapter Two · 1326–1358 SH

گەڕانەوە، خێزان و ماموستایەتیReturn, Family & Teaching

دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان گەڕاوەتەوە مەهاباد و پاش ساڵێک وەک مامۆستای خوێندنگەکانی مەهاباد دامەزراوە و بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ خزمەتی کردووە. ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی لەگەڵ مامۆستایەکی قوتابخانە بە ناوی حەلیمە خانم عوسمانی هاوسەرگیری دەکا، بەرهەمی ئەم هاوسەرگیرییە بریتییە لە ٣ کچ بە ناوەکانی ستارە، فاتمە و سیما و ۵ کوڕ بە ناوەکانی ئیبڕاهیم، جەعفەر، ئیسماعیل، نادر و ناسر.

After the fall of the Republic of Kurdistan he returned to Mahabad, and a year later was appointed a teacher in Mahabad's schools, serving for 32 years. In 1326 SH he married a fellow schoolteacher, Halima Khanum Osmani; the marriage gave them three daughters — Setare, Fatima and Sima — and five sons: Ibrahim, Jafar, Ismail, Nader and Nasser.

هونەر · خۆشنووسی و وێنەگەریArt · Calligraphy & Painting

هاوکات لەگەڵ مامۆستایی خوێندنگە لە هونەری خۆشنووسی و وێنەکێشی دەستێکی بەهێزی هەبووە و بەشێک لە بەرهەمەکانی لە لای بنەماڵە پارێزراون.

Alongside his teaching, he had a skilled hand in the arts of calligraphy and painting, and part of his work has been preserved by the family to this day.

تابلۆکان

Paintings
  1. تابلۆی عیسا مەسیح و هاوڕێیانیJesus Christ and His Companions
  2. تابلۆی خانەقای شێخی بورهانThe Khanaqah of Sheikh Burhan
  3. تابلۆی ڕوخساری قازی عەلیPortrait of Qazi Ali
  4. تابلۆی ڕوخساری قازی مونعیمPortrait of Qazi Mon'im
  5. تابلۆی پێشەوای نەمرThe Martyred Pêshewa
  6. تابلۆی سروشتی فەڕانسەA French Landscape

خۆشنووسی

Calligraphy
  1. قورئانی پیرۆز بە خەتی نەسخThe Holy Qur'an, in Naskh script
  2. خەیام بە کوردی، بە خەتی نەستەعەلیقKhayyam in Kurdish, in Nastaliq script
  3. خەیام بە فارسی، بە خەتی نەستەعەلیقKhayyam in Persian, in Nastaliq script
  4. کتێبی «بەسەرهات و بیرەوەرییەکانم» بە خەتی نەستەعەلیقThe book "My Story and Memories," in Nastaliq script

هەروەها دەیان لاپەڕەی خۆشنووسی بە خەتی نەسخ و نەستەعەلیق باقی ماوە.Dozens more pages of calligraphy in Naskh and Nastaliq scripts survive as well.

لاپەڕەی قورئان بە خەتی نەسخ
لاپەڕەی قورئان بە خەتی نەسخ
دەستنووسی رەحمانی قازی
دەستنووسی رەحمانی قازیHandwriting of Rahman Qazi
دەستنووسی رەحمان قازی
دەستنووسی رەحمان قازیHandwriting of Rahman Qazi
دەستنووسی رەحمان قازی
دەستنووسی رەحمان قازیHandwriting of Rahman Qazi
دەستنووسی رەحمان قازی
دەستنووسی رەحمان قازیHandwriting of Rahman Qazi
دەستنووسی رەحمان قازی
دەستنووسی رەحمان قازیHandwriting of Rahman Qazi

هەروەها چەند نموونەیەک لە کاری نادر قازی، کوڕی مامۆستا، پارێزراوەA few samples of work by his son Nader Qazi are also preserved

کاری نادر قازی
کاری نادر قازیWork by Nader Qazi
کاری نادر قازی
کاری نادر قازیWork by Nader Qazi
کاری نادر قازی
کاری نادر قازیWork by Nader Qazi
دەستنووسی

بەشی سێیەمChapter Three

شێعر و نووسینPoetry & Writing

جگە لەمانە وەک شاعیرێکی بە توانا دەیان هۆنراوە و هەڵبەستی پێشکەش بە ئەدەبی کورد کردووە. یەکێک لە شاکارەکانی شێعری بریتییە لە وەرگێڕانی قەسیدەی (زۆهرە و مەنوچێهر) کە ٣٣٠ دێڕ لەخۆی دەگرێ، شێعری بە ناوبانگی پیرەهەڵۆ و هەروەها وڵامی ڕاوە بەرازی مامۆستا هێمن و دەیان هەڵبەستی تر کە بەشێکیان لە لایەن مامۆستا محەمەد ماملێ و مامۆستا عەزیز شاڕۆخ کراون بە گۆرانی. دیوانە شێعرەکەی کۆ کراوەتەوە و ئامادەی چاپە کە دوای چاپ و بڵاو بوونەوە لێرە ئاماژەی پێدەکرێ.

Beyond this, as a gifted poet he composed dozens of poems for Kurdish literature. Among his poetic masterworks is a 330-line translation of the qasida "Zohre and Manuchehr," the celebrated poem "Pirehalo," and a reply to master Hêmin's "Rawa Berazi," along with dozens of other verses — some later set to song by masters Mohammad Mamle and Aziz Sharokh. His collected divan of poetry has been compiled and is ready for print; word of its publication will be noted here in time.

جگە لە بواری شێعر لە نووسینیش دا دەستێکی بە توانای هەبوو، یەکێک لە بەرهەمە گرینگەکانی پەڕتوکی (بەسەرهات و بیرەوەرییەکانم) کە بریتییە لە ژیاننامە و بەسەرهاتەکانی بە پێنووسی خۆی کە دواتر لە ژێر ناوی (ڕۆژگاری ون بوو) چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

Beyond poetry, he was equally skilled as a writer. One of his important works is the book "My Story and Memories" — his own handwritten memoir — later printed and published under the title "The Days That Were Lost."

بەشی چوارەمChapter Four

پێگەی کۆمەڵایەتی و هاوڕێیەتیSocial Standing & Friendship

مامۆستا ڕەحمان قازی لە بواری کۆمەڵایەتی کەسایەتییەکی خۆشەویست و ناو بەدەرەوەی مەهاباد و ناوچەی موکریان بووە و لە چارەسەر کردنی زۆربەی کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆڵی ئەرێنی گێڕاوە. هەروەها بە هۆی متمانەی خەڵکی شار و لایەنە سیاسییەکان و کاربەدستانی حکومەتی، لە دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە چارەسەر کردنی زۆربەی گرفتەکانی شار و ناوچەدا کاریگەری هەبووە و هەموو کات هەوڵی داوە هەرچی لە بەرژەوەندی خەڵکدا بێ بە بێ لەبەرچاو گرتنی مەترسییەکان جێبەجێی بکا.

In social life, master Rahman Qazi was a beloved and well-known figure across Mahabad and the wider Mukriyan region, playing a constructive role in resolving many social problems and disputes. Trusted by townspeople, political factions and government officials alike, he remained influential in settling many of the town's and the region's difficulties after the 1357 SH revolution, always striving to act in the people's interest whatever the risk to himself.

هاوڕێیەتی ڕەحمان قازی لەگەڵ زۆربەی شاعیران و نووسەران و هونەرمەندانی کورد وای کردبوو کە بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوەی هونەری و ئەدەبیدا بەشدار بێ و بە دەربڕینی ڕوانگەی خۆی کۆڕەکان دەوڵەمەندتر بکا، هەر بەو پێیەش لەگەڵ مامۆستا هێمن موکریانی هاوڕێیەتیان زۆر گەرم و نزیک بووە و لە چەندین شێعردا باسی یەکیان کردووە.

His friendships with so many Kurdish poets, writers and artists kept him a constant presence at literary and artistic gatherings, which he enriched with his own outlook. Through this, his friendship with master Hêmin Mukriyani grew especially warm and close — a bond the two of them referenced in several poems.

بەشی کۆتایی · ١٣٨٦Final Chapter · 1386 SH

کۆچی دواییThe Final Journey

مامۆستا ڕەحمان قازی لە ١٣٨٦.١٢.٢٤ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٣ ساڵی بە هۆی وەستانی دڵ لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شاعیران و هونەرمەندانی مەهاباد بە خاک ئەسپێردرا.

Master Rahman Qazi passed away on 24 Esfand 1386 SH, at the age of 83, of heart failure, at Taleghani Hospital in Urmia, and was laid to rest in the cemetery of Mahabad's poets and artists.

ڕەحمان قازی

وەسیەتTestament

شێعری وەسیەتی ڕەحمانی قازیThe Testament Poem of Rahman Qazi

لەسەر کێڵم بنووسن"Write Upon My Grave"