١٢٩٢ – ١٣٧٦ کۆچی ھەتاوی · مەھاباد / تاران 1292–1376 SH · 1913–1998 · Mahabad / Tehran
محەمەد قازی Mohammad Qazi
وەرگێڕی ناودار، نووسەر و ڕۆشەنگەر Renowned Translator, Writer & Enlightenment Figure
محەمەد قازی (١٢٩٢–١٣٧٦) یەکێک لە ناودارترین وەرگێڕانی ئێرانە. زیاتر لە حەفتا ڕۆمان و کتێبی لە فەڕانسەویەوە وەرگێڕاوەتەوە سەر فارسی و ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕۆشەنگەری کۆمەڵگادا گێڕا. Mohammad Qazi (1292–1376 SH / 1913–1998) is one of Iran’s most renowned translators. He rendered more than seventy novels and books from French into Persian and played a major role in cultural enlightenment.
ژیاننامەی محەمەد (ئیمامی) قازیBiography of Mohammad (Imami) Qazi
محەمەد قازی کوڕی عەبدولخالەق قازی، پێشنوێژی هەینی شاری مەهاباد و نەوەی شێخ جەلال قازی بوو. میرزا عەبدولخالقی باوکی لەگەڵ نەوەی مامی خۆی بە نێوی ئامینە خانم هاوسەرگێری کردووە. بەرهەمی ژیانی میرزا عەبدولخالەق و ئامینە خانم کوڕێک بوو بە ناوی "محەمەد" بەڵام ئەو کوڕە هەر چەند مانگ ژیاوە. دوای ماوەیەک کوڕی دووەمیش بە ناوی "محەمەد" لەدایک دەبێ بەڵام ئەویش بە مێرمنداڵی دەمرێ. پاش چەند ساڵێک ئامینە خانم کچێکی بوو کە ناویان نا خەدیجە، ئەویش نەگەیشتە یەک ساڵ کۆچی دوایی کرد و خەمێکی تری خستە سەر دڵی خێزانەکەی. دوای چەند ساڵێک ئامینە خانم دووگیان دەبێت، باوکی زۆر دڵخۆش بووە، سەرەڕای دژایەتییەکی توندی دایکی ناوی کوڕەکەی ناوە "محەمەد". محەمەدی سێهەم چەنگی لە داوێنی ژیان توند کرد و لە کۆتاییدا بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین وەرگێڕانی ئێران. محەمەد لە ۱۲ی گەلاوێژی ۱۲۹۲ی هەتاوی (۱۹۱۳ی زایینی) لە شاری مەهاباد لە دایک بوو. چەند ساڵێک دوای محەمەدی سێهەم، کچێک لە داێک دەبێ کە ناوی دەنێن سوغڕا. ئەو کوڕ و کچە یادگاری ئەو دایک و بابەن. محەمەد سەرەتا لای باوکی فێری نووسین و خوێندنەوە دەبێ و دوایی لە ساڵی ١٣٠٧ی هەتاوی لە خوێندنگەی فەرمی بڕوانامەی پۆلی شەشەم لە شاری مەهاباد وەردەگرێ. ئەو سەردەم خوێندنگەی دواناوەندی لە ماهاباد دانەندرابوو. محەمەد تەنیا ئاواتی ئەوە بوو لە ڵای دوکتور جەواد قازی کە دەبوو بە مامی و تازە لە ئاڵمان ڕا گەڕابۆوە تاران، لەوێ درێژە بە خوێندن بدا. لە نێوان ساڵەکانی ۱۳۰۷ تا ۱۳۰٨ی هەتاوی لە لای مامۆستا گیوی موکریانی (فەرهەنگنووس و ڕۆژنامەنووسی کورد) لە مەهاباد زمانی فەڕەنسی فێر بوو. لە ساڵی ۱۳۰٨ی هەتاوی (١٩٢٩ی زایینی) بۆ خوێندن ڕووی کردە تاران و زۆربەی ژیانی لەوێ بەسەر برد. ساڵی ۱۳۱۵ی هەتاوی (١٩٣٦ی زایینی) لە "دارلفنون" کە بە ناوبانگترین خوێندنگەی تاران بوو خوێندنی زانستگەی تەواو کرد و سێ ساڵ دواتر، لە ساڵی ۱۳۱٨ی هەتاوی (١٩٣٩ی زایینی) بڕوانامەی لیسانسی لە بواری "ماف" لە زانستگەی تاران وەرگرت. ساڵی ۱۳۲۰ی هەتاوی (١٩٤١ی زایینی) لە وەزارەتی دارائی دامەزرا. ساڵی ۱۳۲۳ی هەتاوی (١٩٤٤ی زایینی) لەگەڵ کچێکی ڕەشتی بە ناوی ئێران خانم هاوسەرگیریان کرد و دوو منداڵیان بوو بە ناوەکانی مریەم و فەرهاد. ساڵی ۱۳۳۷ی هەتاوی (١٩٥٨ی زایینی) خێزانی کۆچی دوایی کرد. ساڵی ۱۳٤۹ی هەتاوی لەگەڵ خوشکی گەورەتری ئیران خانم، بە ناوی کیشوەر خانم هاوسەرگیری کردەوە. ساڵی ۱۳۳۷ی هەتاوی لە ڵایەن زانستگەی تارانەوە بەهۆی وەڕگێڕانی کتێبی دۆنکیشۆت خەڵاتی باشترین وەرگێڕی ئێرانیان پێشکەش کرد. زۆربەی کارەکانی وی وەرگێران لە زمانی فەڕانسەوە بۆ زمانی فارسییە. محەمەد قازی جگە لە وەرگێران بۆخۆی چەند کتێبی نووسیوە کە ئەوانیش هەر بە زمانی فارسین. بە هاوکاری مامۆستا ئەحمەد قازی ڕۆمانی ژانی گەلی ئیبڕاهیم ئەحمەدی لە کوردییەوە کرد بە فارسی. قازی بێجگە لە توانایەکی گەورە لە بواری وەڕگێراندا، خاون بیر و زەینێکی بەهێز بوو و هەزاران شێعری لە بەر بوو. جگە لەوەش بۆخۆشی لە داڕشتنی شێعردا دەستی هەبوو. یەکەم کتێبی محەمەد قازی "زارا عشق چوپان" کە تا ئێستا بەچەند وەڕگیڕانی کوردییەوە بڵاو کراوەتەوە لەسەر بنەمای ژیانی ڕاستەقینەی کۆمەلێک خەڵکی بەلەنگاز کە تووشی نەخۆشیی گولی بوون هەڵنراوە. محەمەد قازی، لە ڕێگەی دوکتور جەواد قازی، لەگەڵ ناوەرۆکی بەیتی کوردی و بە تایبەتی ئەو بەیتانەی ئۆسکارمان ڕوژهەڵاتناسی ئاڵمانی لە زمان ڕەحمان بەکرەوە بە یارمەتی دوکتور جەواد قازی کۆی کردوونەوە ناسیاوی هەبوو. جارێک لە کۆڕێکی ئەدەبیدا محەمەد قازی بەو زمانە ڕەوان و پاراوەی کە هەیبوو چەند بڕگەیەک لە بەیتی "لاس و خەزاڵ" بۆ جەلال ئالی ئەحمەد نووسەری بە ناوبانگی ئێران وەردەگێڕێ، بە تاییبەتی ئەفسانەی گوورانی ئاولەمەی لاس لە سەر پشتی شێر. جەلال ئالی ئەحمەد پێی دەڵێ ئەمن لە جیات تۆ بام ئەو شاکارانەی ئەدەبی زارەکی کوردم وەردەگێراوە و خۆم لە دەقی فەڕانسەوی نەدەدا. محەمەد قازی مرۆڤێکی قسەخۆش و وردبین بوو و بە کردنەوەی دەربیجەی بیر و هزر، ڕۆڵێکی گرینگی لە ڕۆشەنگەری کۆمەڵگەی ئێراندا گێڕا. ڕەنگە محەمەد قازی تاکە کەسی بنەماڵەی قازی بێ کە لە نێو فارس زماندا لە هەموویان زیاتر ناسراوە. هۆیەکەشی ئەوەیە، محەمەد قازی زیاتر لە ۷۰ ڕۆمان و کتێبی بە ناوبانگی لە زمانی فەڕانسەوییەوە وەرگێڕاوەتەوە سەر فارسی و زیادەڕەوی نییە ئەگەر بگوترێ هیچ فارس زمانێکی کتێبخوێن نییە ناوی محەمەد قازی نەبیستێبی. مەحەمەد قازی لە تافی مێرمناڵیدا کوردستانی بەجێ هێشتووە و لە تاران خوێندوویەتی، بەربەستگەلی جۆراوجۆر نەیانهێشتووە لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی کار بکا، یەکێک لەوان یاساغبوونی نووسین و کتێب بە زمانی کوردی و هەروەها دوور کەوتنەوە لە زێد و نیشتمانی خۆی بووە.
ساڵی ۱۳۵٤ی هەتاوی (١٩٧٥ی زایینی) تووشی شێرپەنجەی قورگ بوو و بۆ چارەسەر ڕووی لە وڵاتی ئاڵمان کرد. پاش گەڕانەوەی، تاڵەژێ دەنگدەرەکانی لە دەست دا و ئیتر نەیدەتوانی بە شێوەی ئاسایی قسە بکا. بۆ قسە کردن کەڵکی لە میکڕۆفۆنێکی تایبەت وەردەگرت کە بە باتری کاری دەکرد. ساڵێک دواتر، لە ساڵی ۱۳۵۵ی هەتاوی (١٩٧٦ی زایینی) خانەنشین کرا. محەمەد قازی سەرەڕای نەخۆشی و لاوازبوونی جەستەی، درێژەی بە کارەکانی دا و لە نووسین و وەرگێڕان دەستی هەڵنەگرت و لە سەردەمی ژیانی خۆیدا زۆربەی هەرەزۆری بەرهەمەکانی چاپ و بڵاو کرانەوە. محەمەد قازی لە ماوەی کار و چالاکی خۆیدا حەفتا ڕۆمانی وەرگێڕاوە سەر زمانی فارسی. مامۆستا محەمەد قازی ڕۆژی چوارشەممە ۲٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی (١٩٩٨ی زایینی) لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە تاران کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی ۲۹ی خەزەڵوەر لەسەر شانی هەزاران کەس لە هۆگرانی چاند و ئەدەب لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بداق سوڵتانی مەهاباد و لە تەنیشت مامۆستا هێمن، مامۆستا هەژار و . بە خاک ئەسپێردرا. ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی (٢٠٠٧ی زایینی) لە مەیدانێک هەر بە ناوی خۆی لە نزیک زانستگەی ئازادی مەهاباد پەردە لەسەر پەیکەرەکەی کە بەرهەمی هونەرمەندی گەورەی کورد هادی زیائەدینییە لادرا. لە خوارەوە ئاماژە بە ناوی بەرهەمەکان و نووسەرانی سەرەکی ئەم پەڕتووکانە دەکەین:
سناریوی دن کیشوت / میگل سر وانتش
کلود ولگرد / ویکتور هوگو
سپید دندان / جک لندن
جزیرە پنگوئن ها / آناتول فرانس
در آغوش خانوادە / هکتور مالو
شاهزادە و گدا / مارک توین
آخرین روز یک محکوم / ویکتور هوگو
شازدە کوچولو / آنتوان دو سنت اگزوپری
سادە دل / ولتر
نظری بە طبیعت و اسرار آن/ لئو برتون
داستان کودکی من / چارلی چاپلین
تاریخ مردمی آمریکا
تاریکترین زندان / ایوان اولبرخت
نیە توچکا / فئودور داستایوسکی
مادام بوواری / گوستاو فلوبر
مهاتما گاندی / رومن رولان
دوریت کوچک / چارلز دیکنز
طلا / بلز ساندرا
مردە ریگ / گی دو موپاسان
نان و شراب / اینیاتسیو سیلونە
مادر / پرل باک
دکتر کنوک / ژول رومن
تپلی / گی دو موپاسان
آدم ها و خرچنگ ها / خوزە دو کاسترو
دربارە مفهوم انجیلها / کری ولف
آزادی یا مرگ / نیکوس کازانتزاکیس
ناپلئون / یوگنی ویکتوروویچ تارلە
مسیح باز مصلوب / نیکوس کازانتزاکیس
ایالات نامتحدە / ولادیمیر پوزنر
بردگان سیاە / کایل آنستوت
ماجرای یک پیشوای شهید / اینیاتسیو سیلونە
سرمایەداری آمریکا / ماریان دوبوزی
ماجرای جوان / ژاک سروون
پولینا چشم و چراغ کوهپایە / آناماریا ماتوتە
فاجعە سرخپوستان آمریکا / دی براون
باخانمان / هکتور مالو
قربانی / کوتزیو مالاپارتە
بیست کشور آمریکای لاتین / مارسل نیدرگانگ
سگ کینەتوز / آلرتو واسکز فیگەرو
بی ریشە / چند نویسندە
زن نانوا / مارسل پانیول
قلعە مالویل / روبر مرل
زوربای یونانی / نیکوس کازانتزاکیس
پنج قصە / هانس کریستیان اندرسین
درد ملت / ابراهیم احمد
کمون پاریس / ن. لوکین
در نـبردی مشکوک / جان اشتاینبک
مادر / ماکسیم گورکی
زمین و زمان / آولکوف
کلیم سامگین / ماکسیم گورکی
در زیر یوغ / ایوان وازوف
عروج / جرزی کوزینسکی
حلقە سوم / کوستاس تاکتیس
کورد و کوردستان / واسیلی نیکیتین
دکامرون / بوکاچیو
تاریخ ارمنستان / هراند پاسدرماجیان
پسرک روزنامە فروش / هانس دومینیک
آلاخون والاخون / ایوانوازوف
سقوط پاریس / ایلیا ارنبورگ
صلاح الدین ایوبی / آلبر شاندور
غروب فرشتگان / پاسکال چاکماکیان
کوروش کبیر / آلبر ساندور
چهل روز موسی داغ / فرانتس ورفل
سمرقند / امین معلوف
سەرجەم نووسەراوەکانی خودی محەمەد قازی (بە فارسی):
زارا، عشق چوپان
خاطرات یک مترجم
سرگذشت ترجمەهای من.
.
سەر چاوەکان:
تاریخ مهاباد (بە قەڵەمی سەید محەمەد سەمەدی)
محمد قاضی کیست و چە کرد ( بەقەڵەمی سەید عەلی ساڵحی)
ویکیپیدیا ئینسایکڵوپیدیای آزاد
کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی (بەقەڵەمی خەلیل فەتاح قازی).
کۆ کردنەوە: دوکتور ئەحمەد فەتاح قازی پێدا چوونەوە: ناسر قازی
ڤیدیۆVideo
خاطرات یک مترجم — محەمەد قازی Memoirs of a Translator — Mohammad Qazi
وێنەکانPhotographs



