١٣٠٥ – ١٣٧٠ کۆچی ھەتاوی · گوێگجەلی / باکۆ 1305–1370 SH · 1926–1991 · Goygajeli / Baku
دوکتور ڕەحیم سەیف قازی Dr. Rahim Seyf Qazi
مێژووناس، سیاسەتوان و نووسەری کورد Kurdish Historian, Politician & Writer
دوکتور ڕەحیم سەیف قازی (١٣٠٥–١٣٧٠) کوڕی سەیفولقوزات، مێژووناس و سیاسەتوانێکی کورد بوو کە لە کۆماری کوردستان و دواتر لە باکۆ ڕۆڵی گرنگی گێڕا. Dr. Rahim Seyf Qazi (1305–1370 SH / 1926–1991), son of Seyfolqozat, was a Kurdish historian and politician who played a significant role in the Republic of Kurdistan and later in Baku.
ژیاننامەی دوکتور ڕەحیم سەیف قازی Biography of Dr. Rahim Seyf Qazi
دوکتور ڕەحیم قازی کوڕی ئەبولحەسەن سەیف قازی ناسراو بە سەیفولقوزات و دایکی وەجیهە خانمی جاوید کە لە بنەماڵەی ناوداری ئەفشارەکانی ورمێ بووە. سەیفولقوزات و وەجیهە خانم خاوەنی چوار مناڵ بوون: ئەحمەد کە لە تەمەنی ۱۷ ساڵی کۆچی دوایی کرد، مەحبووبە کە بە مناڵی بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، عەبدوڵا کە بە ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا و ڕەحیم. ڕەحیم لە ساڵی ۱۳۰۵ی هەتاوی (۱۹۲٦ی زایینی) لە گوندی گوێگجەلی سەر بە شاری میاندواو لە دایک بوو. Dr. Rahim Qazi was the son of Abolhassan Seyf Qazi, known as Seyfolqozat, and Vajiheh Khanum Javid of the noted Afshar family of Urmia. Seyfolqozat and Vajiheh had four children: Ahmad, who died at seventeen; Mahboubeh, who died in childhood of illness; Abdulla, who died in a traffic accident; and Rahim. Rahim was born in 1305 SH (1926) in the village of Goygajeli near Miandoab.
ڕەحیم سەرەتا لە لای باوکی فێری نووسین و خوێندنەوە دەبێ و دواتر خوێندنی فەرمی لە خوێندنگەی مەهاباد درێژە پێدا. دوای کۆتایی هاتنی خوێندنگەی سەرەتایی دەگەڕێتەوە گوندی گوێگجەلی و وەک باوک و برا گەورەکەی واتە محەمەد حوسێن خان دەست دەکا بە کشتوکاڵ و باخداری. Rahim first learned to read and write from his father, then continued formal schooling in Mahabad. After finishing primary school he returned to Goygajeli and, like his father and elder brother Mohammad Hussein Khan, took up farming and orchard work.
ڕەحیم قازی بەهۆی هەڵکەوتەی بنەماڵەکەی و تێکەڵبوونی باوک و باپیرانی لەگەڵ کاروباری سیاسی، هەر لەسەرەتای مناڵییەوە لەگەڵ ئەم کەشوهەوایە ئاشنا بوو. لە فیلمێکی بەڵگەیی ڕووسیدا کە تێیدا دیداری چەند ئەفسەری یەکێتی سۆڤییەت و چەند سەرۆک عەشیرەتی ناوچەکە تۆمار کراون، ڕەحیم لە تەمەنی ۱٦ یان ۱۷ ساڵیدا دەبیندرێ. Because of his family’s standing and his father’s and grandfathers’ involvement in politics, Rahim was familiar with that atmosphere from childhood. In a Russian documentary recording a meeting between Soviet officers and local tribal chiefs, he can be seen at the age of sixteen or seventeen.
ڕەحیم قازی لە خەرمانانی ساڵی ۱۳۲٤ی هەتاوی (۱۹٤۵ی زایینی) لەگەڵ گەوهەرتاج خانمی سەدری قازی (کچی شەهید سەدر) هاوسەرگیری کرد. ڕەحیم قازی و گەوهەرتاج خانم دوای ساڵێک بوون بە خاوەنی کوڕێک کە ناویان نا حەسەن (مامۆستا حەسەن نووسەر، وەرگێڕ، توێژەری مێژوو بەتایبەتی لە بواری زمان و مێژووی ناوچەیی و هەروەها مێژووی کۆماری کوردستان). نەمر سەعید خان هومایون لە بیرەوەرییەکانیدا دەڵێ من و ڕەحیم قازی بۆ پەیوەستبوون بە کۆمەڵەی ژیانەوە کورد (کۆمەڵەی ژێ کاف) لە ماڵی کەریمی سوێندمان خوارد، ئەو ناوی نهێنی هۆگری بۆخۆی هەڵبژارد و منیش ناوی ئاگرم بۆخۆم دیاری کرد. In the autumn of 1324 SH (1945) Rahim married Gowhartaj Khanum Sadr Qazi, daughter of the martyr Sadr. A year later they had a son, Hassan — later Master Hassan, writer, translator, and historian, especially of language, local history, and the Republic of Kurdistan. The late Saeed Khan Homayoun recalls in his memoirs that he and Rahim Qazi took the oath to join the Society for the Revival of the Kurds (JK) at Kerim’s house; Rahim chose the secret name “Hogri” and he chose “Agar.”
ڕەحیم قازی ساڵی ۱۳۲٤ی هەتاوی (١٩٤٥ی زایینی) لە یەکەم کۆنگرەی حیزبی دێمۆکڕات بەشداری کردووە و لە وێنەی ئەم کۆنگرەیە لە ڕۆژی ٨ی بانەمەڕی ساڵی ۱۳۲٤ی هەتاوی لە ناو بەشداربوواندا دەبیندرێ. هەروەها لە فیلمێکی بەڵگەیی کە لە ڕێوڕەسمی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ۲٦ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۲٤ی هەتاوی (١٩٤٥ی زایینی) لە مەهاباد هەڵگیراوە دێتە بەرچاو. دوای پێکهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕەحیم قازی لە ناو ئەو هێزەدا لە بەرەی هەوشار بەشداری دەکا. In 1324 SH (1945) Rahim took part in the first congress of the Democratic Party and can be seen among the participants in a photograph dated 8 Banemer 1324 SH. He also appears in a documentary of the raising of the Kurdish flag in Mahabad on 26 Sarmewez 1324 SH. After the formation of the Peshmerga force of Kurdistan, he served on the Hawshar front.
ڕەحیم قازی لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکا بۆ پاراستنی ئاسایشی مەهاباد، شەوانە لە خزمەت پێشەوادا سەردانی کێشکچی و قۆڵسوورەکانی شاریان دەدا. جگە لە کاروباری هێزی پێشمەرگە و چاودێری ئاسایشی شار، لە نووسینی وتار لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانیشدا چالاک بوو و بە دەربڕینی هەست و دڵسۆزی خۆی کاریگەری لەسەر هەست و نەستی خوێنەران دادەنا. In his own memoirs he notes that, to safeguard Mahabad, he and others would at night, in the service of the Pêshewa, visit the city’s sentries and outposts. Besides Peshmerga duty and security work, he was active writing articles in newspapers and journals, and by expressing his feeling and loyalty he influenced readers’ hearts and minds.
لە سەرەتای خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۲۵ی هەتاوی بە نووسراوێکی فەرمی لە لایەن سەرهەنگ محەمەد نانەوازادە وەک فەرماندەی گشتی هێزی گشتی کۆماری کوردستان ڕەحیم قازی بە ئەرکێک لە ناو کۆمار دیاری دەکرێ و وەک سەرۆکی لقی ۲ی پۆلی ۳ دەستنیشان کراوە. In early Khakelêwe 1325 SH, by an official order from Colonel Mohammad Nanewazadeh as commander-in-chief of the general forces of the Republic of Kurdistan, Rahim Qazi was assigned a duty within the Republic and appointed head of Branch 2 of Police Station 3.
هەر لە ساڵی ۱۳۲٥ی هەتاوی (١٩٤٦ی زایینی) پۆلێکی پەنجا کەسی لە گەنجانی کورد بۆ خوێندن لە زانستگەکانی یەکێتی سۆڤیەت لە شاری باکۆ بەڕێ دەکرێن کە ڕەحیم قازی یەکێک لەم گەنجانە بووە. دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان بەشێکی زۆر لەو خوێندکارانە دەگەڕێنەوە کوردستان بەڵام چەند کەس لە یەکێتی سۆڤیەت دەمێننەوە و درێژە بە خوێندن دەدەن کە ڕەحیم بڕیار دەدا بمێنێتەوە و نەگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی ئێران. ڕەحیم قازی لە ساڵی ۱۳۲٦ی هەتاوی (١٩۴٧ی زایینی) سەرنووسەری ڕۆژنامەیەکی یەک لاپەڕەیی بووە بە ناوی کوردستان وەک ئۆرگانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بڵاو بۆتەوە؛ لەو ڕۆژنامەیەدا بە دەیان نووسینی هەیە. هەروەها یەک لە هەڵسووڕێنەرانی ڕادیۆ کۆمەڵ بووە کە بۆ ماوەی چەند ساڵ لە باکۆ بڵاو بۆتەوە. ڕەحیم قازی لە زانکۆی مێژووناسی شاری باکۆ درێژە بە خوێندن دەدا و ساڵی ۱۳۳۳ی هەتاوی (١٩٥٤ی زایینی) پلەی دوکتۆرا لە زانستی مێژوودا وەدەست دەهێنێ. Also in 1325 SH (1946) a group of fifty Kurdish youths was sent to study at universities in the Soviet Union in Baku; Rahim was one of them. After the fall of the Republic most of those students returned to Kurdistan, but a few remained in the Soviet Union to continue their studies. Rahim decided to stay and not return under Iranian rule. In 1326 SH (1947) he became editor of a one-page newspaper named Kurdistan, published as an organ of the Democratic Party of Kurdistan; he wrote dozens of pieces in it. He was also one of the organizers of Radio Komal, broadcast from Baku for several years. He continued his studies at the Faculty of History in Baku and in 1333 SH (1954) received a doctorate in historical science.
دوکتور ڕەحیم قازی بۆ جاری دووەم لە شاری باکۆ لەگەڵ ڕیما خانم خەڵکی ئۆکرانیا هاوسەرگیری دەکا و دوو کچی بە ناوەکانی مریەم و کەتانە قازی بووە. دوکتور ڕەحیم دوای وەدەستهێنانی پلەی دوکتۆرا سەرقاڵی کاروباری سیاسی و نووسین و وەرگێڕانی کتێب بوو. In Baku Dr. Rahim married for a second time, to Rima Khanum of Ukraine; they had two daughters, Maryam and Katana Qazi. After receiving his doctorate he devoted himself to political work, writing, and translating books.
پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ساڵی ۱۳٥۷ی هەتاوی (۱۹۷۹ی زایینی) و تێکڕووخانی حکومەتی پەهلەوی، دوای ۳۳ ساڵ دوورە وڵاتی گەڕاوە زێدی خۆی و لە کۆنگرەی چواری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە ڕەشەمەی ۱۳٥٨ی هەتاوی کە لە مەهاباد بەڕێوە چوو وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا. After the victory of the 1357 SH (1979) revolution and the fall of the Pahlavi government, he returned to his homeland after thirty-three years of exile and was elected a member of the Central Committee at the Fourth Congress of the Democratic Party of Kurdistan in Reshehme 1358 SH in Mahabad.
دوکتور ڕەحیم و چەند کەسی تر لە ئەندامانی کومیتەی ناوەندی پێیانوابوو حیزبی دێمۆکڕات لە ڕێگەی دانوستان و وتووێژ لەگەڵ حکومەتی تاران مافەکانی کورد دەستەبەر بکا، کەچی حکومەتی تاران هیچ بایەخێکی بۆ ئەم وتووێژانە دانەدەنا و شتێکی بە ناوی مافی کورد نەدەسەلماند. ئەم پێداگرییە لەسەر دانوستان وای کرد کە دوکتور ڕەحیم و چەند کەسی هاوڕای لە کۆمیتەی ناوەندی وەلا بنرێن. ئەو ئەندامانە دوای جیابوونەوە لە ڕێبەرایەتی حیزبی دێمۆکڕات ڕەوتێکیان پێکهێنا بە ناوی لایەنگرانی کۆنگرەی چواری حدکا کە دوای ماوەیەک کار و چالاکییەکانیان ڕاوەستا. دوای ئەم دابڕانە، دوکتور بڕیاری دا بگەڕێتەوە یەکێتی سۆڤیەت و لەوێ درێژە بە کاری خۆی بدا. دوای گەڕانەوەی بۆ باکۆ دەستی دایەوە نووسین و لێکۆڵینەوە و چەندین بەرهەمی تری پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرد. دوکتور ڕەحیم لە ڕۆژی ۱۹ی بانەمەڕی ساڵی ۱۳۷۰ی هەتاوی (١٩٩١ی زایینی) لە نەخۆشخانەی باکۆ لە تەمەنی ٦۵ ساڵی بە هۆی نەشتەرگەری هەڵە کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی ئەم شارە بە خاک ئەسپێردرا. Dr. Rahim and several other Central Committee members believed the Democratic Party should secure Kurdish rights through negotiation with Tehran; the Tehran government, however, gave no weight to those talks and did not recognize any such thing as Kurdish rights. That insistence on negotiation led to Dr. Rahim and some of his colleagues being removed from the Central Committee. After separating from the party leadership they formed a current called the Supporters of the Fourth Congress of the KDPI, whose activity later ceased. After this break he decided to return to the Soviet Union and continue his work there. Back in Baku he resumed writing and research and offered several further works to the Kurdish library. Dr. Rahim died on 19 Banemer 1370 SH (1991) in a Baku hospital at the age of sixty-five, following a failed operation, and was buried in that city’s cemetery.
لە کۆتاییدا ئاماژە بە ناوی بەرهەمەکانی دوکتور ڕەحیم قازی دەکرێ:
۱. وەرگێڕانی چەند بەش لە کتێبی لە زیندان و ئازادیدا نووسینی ئوستون گێل
۲. وەرگێڕانی بەشێک لە ڕۆمانی بەرەو لێواری دەجلە نووسینی حاجی موراد موگویێف
۳. وەرگێڕانی بەشێک لە ڕۆمانی دیپلۆمات نووسینی جەیمز ئالدریچ
٤. کتێبی خواستەمەنی کوڕی کورد بە زمانی تورکی ئازەری
٥. ڕۆمانی پێشمەرگە (بە زمانی ئەرمەنی، ئازەربایجانی، کوردی کورمانجی و ئینگلیسی وەرگێڕدراوە)
٦. سیهەمین ساڵی بزووتنەوەی پیرۆزی گەلی کورد (لەگەڵ عەلی گەلاوێژ)
۷. قازی محەمەد و مەسەلەی خودموختاری کوردستانی ئێران
٨. قاضی محمد و جنبش ملی کوردستان
۹. قازی محەمەد و بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد
۱۰. باسێک لەمەڕ محاکەمەی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی
Finally, the works of Dr. Rahim Qazi include:
1. Translation of parts of “In Prison and Free” by Gell
2. Translation of part of the novel “Toward the Banks of the Tigris” by Haji Murad Mugoyev
3. Translation of part of the novel “The Diplomat” by James Aldridge
4. The book “The Wish of a Kurdish Son” in Azerbaijani Turkish
5. The novel “Peshmerga” (translated into Armenian, Azerbaijani, Kurmanji Kurdish, and English)
6. “The Thirtieth Year of the Sacred Movement of the Kurdish People” (with Ali Gelawêj)
7. “Qazi Mohammad and the Question of Autonomy for Iranian Kurdistan”
8. “Qazi Mohammad and the National Movement of Kurdistan” (Persian)
9. “Qazi Mohammad and the Kurdish National Movement”
10. “A Discussion of the Trial of Pêshewa Qazi Mohammad and His Companions”
دوکتور ڕەحیم قازی چەندین بەرهەمی ئەدەبی گرینگی تری هەیە و چەند لەو ڕۆمانانە بە شێوەی زنجیرە لە ڕۆژنامەی کوردستان چاپی باکۆ بڵاو کراونەتەوە. هەروەها ساڵی ۱۳٦٥ی هەتاوی (١٩٨٦ی زایینی) کتێبێکی بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی نووسی و هەر ئەو ساڵەش چاپ و بڵاو کراوەتەوە بە ناوی «قازی محەمەد و بزوتنەوەی نەتەوایەتی کورد». کتێبێکی بە زمانی تورکی ئازەری نووسیوە و لە باکۆ چاپ و بڵاو کراوەتەوە بە ناوی «خواستەمەنی کوڕی کورد». Dr. Rahim Qazi has several other important literary works; some of those novels were serialized in the Baku edition of the newspaper Kurdistan. In 1365 SH (1986) he wrote a book in both Kurdish and Persian, published that same year under the title “Qazi Mohammad and the Kurdish National Movement.” He also wrote a book in Azerbaijani Turkish, published in Baku as “The Wish of a Kurdish Son.”
۱. سەرچاوەکان: پرسیاری خوێندکارێک لەبارەی ژیانی دوکتور ڕەحیم قازی بە قەڵەمی مامۆستا حەسەن قازی
۲. آزادی یا دار بە قەڵەمی محەمەد ڕەزا سەیف قازی
۳. کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی بە قەڵەمی خەلیل فەتاح قازی
1. Sources: A student’s inquiry about the life of Dr. Rahim Qazi, by Master Hassan Qazi
2. “Freedom or the Gallows” by Mohammad Reza Seyf Qazi
3. “A Short History of the Qazi Family” by Khalil Fatah Qazi
کۆکردنەوە: دوکتور ئەحمەد فەتاح قازی
پێداچوونەوە: ناسر قازی
Compiled by: Dr. Ahmad Fatah Qazi
Reviewed by: Naser Qazi
وێنەکانPhotographs